خانمه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی كورد "نی‌نا جه‌مال" دواى دووركه‌وتنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌كارى هونه‌رى و بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى ده‌ركه‌وته‌وه ئه‌وه‌یش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه.
نی‌نا جه‌مال له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وادارانی پێشوازی لێده‌كه‌ن و داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن وێنه‌ی نوێ بڵاو بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ناو هونه‌ر. هاوكات له وێنه‌یه‌كدا به شێوه‌یه‌كی گه‌نج ده‌ركه‌وتووه و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نی‌نا هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ی نابێت. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیتر وازی له هونه‌ر هێنا بێت و ئێسته خه‌ریكی كاری سینه‌ماییه.
نی‌نا جه‌مال له دایكبووی شاری سلێمانییه، ئیسته له وڵاتی ئوستراڵیا ده‌ژی، خاوه‌نی یه‌ك ئه‌لبووم و چه‌ند كلیپێكه، له ماوه‌یی ساڵانی 2009 بۆ 2011 كاری هونه‌ری ده‌كرد و له‌و كاته‌یشه‌وه تا ئێسته هیچ به‌رهه‌مێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و پێش ماوه‌یه‌كیش به‌شداری له فیلمێكی ئوسترالیدا كردبوو له‌گه‌ڵ كومه‌ڵێك له ئه‌كته‌رانی بیانی.