هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "ساسان له‌تیف"، دوای دابڕانێكی زۆر له بواری هونه‌ری جارێكی تر به نوێترین ڤیدیۆ كلیپ به ناوی "پێكی شه‌و" گه‌ڕایه‌وه دنیای هونه‌ر.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ساسان، له‌لایه‌ن بورهانی موفتی زاده‌وه كاری ئاواز دانانى بۆ كراوه و تێكستی یه‌حیا به‌رزنجی دایناوه، میوزیك و میكس و ماسترینگی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رۆزبێ وه له ئه‌ڵمانیا بۆ ئاماده كراوه. هاوكات "كام پڕۆده‌كشن" كاری كلیپی بۆ كردووه.
ساسان له‌تیف له باره‌ی هۆكاری دره‌نگ ده‌ركه‌وتنی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسویه‌تی: " كاری هونه‌ری هێنده ئاسان نییه بتوانیت هه‌موو مانگێك به‌رهه‌مێك بڵاو بكه‌یته‌وه، من زۆر ده‌گه‌ڕێم تا كارێك ده‌چێته ڕۆحمه‌وه، پاشان بڕیار ده‌ده‌م، من ناچم ئاوازی بیانی بهێنم و بیفرۆشمه‌وه به گوێگرانم".
به‌پێى زانیارییه‌كان ساسان، چه‌ند كارێكی تر‌ى هونه‌رى ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له پاش دوو مانگی تر بڵاویان بكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی سپۆنسه‌ر ده‌كات بۆ به‌رهه‌مه‌كانی.