زۆرێك له میوه‌كان به ماده‌یه‌ك ڕووپۆش ده‌كرێن كه‌پێی ده‌وترێت "مۆم"، مه‌به‌ست لێی بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتنی خۆراك و ڕێگری كردنه له كرداری وشكبوونه‌وه، هه‌روه‌ها پارێزگاری كردنه له خۆراكه له‌كاتی گواستنه‌وه و هه‌ڵگرتنیدا كه ده‌بێته هۆی داخستنی كونیله ورده‌كانی میوه‌كه و به‌مه‌ش كرداری هه‌وا گۆركێ نامێنێت به‌و هۆیه‌وه ڕێگر ده‌بێت له كرداری ئۆكساندن و ده‌بێته هۆی ڕێگری كردن له گه‌شه‌ی به‌كتریا و كه‌ڕووه‌كان.
ئه‌م به "مۆم" كردنه‌ی میوه‌كان به‌تایبه‌ت له وڵاتی ئێران و وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان زیاتر گرنگی به پاراستنی میوه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌ده‌ن.
مۆم له‌ماڵی زۆرینه‌ماندا هه‌یه، زۆر كه‌س وه‌ك جوانكارى به‌كاری ده‌هێنیت و هه‌ندێكی تر له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی له‌دایكبوون به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام ئێسته له بواری پاراستنی میوه و زۆر شتی تریش به‌كار دێت، به‌ڵام تا ئێسته بیرتكردووه‌ته‌وه ئه‌م مۆمانه زیانیان هه‌یه؟.
مۆمه كلاسیكییه ڕه‌نگ سپییه‌كان ته‌ندروسترینه كه بۆ پاراستنی میوه‌كان به‌كاردێت، به‌ڵام مۆمه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و بۆنداره‌كان چه‌ندان ماده‌ی كیمیایی كراوه‌ته پێكهاته‌ی دروستكردنه‌كه‌یانه‌وه بۆ راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زۆر جۆری مۆم هه‌یه زیانبه‌خشه و كارده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستیمان.
ئه‌گه‌ر مۆم به میوه‌وه بێت و مرۆڤ بیخوات ئه‌وه ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بێته‌وه:
- كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ.
- ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه، به‌هۆی ماده‌ی به‌نزین و ڕه‌نگه‌كانی ناوی.
- له‌كاتی به‌ركه‌وتنی زیادڕه‌وی بۆنی مۆم ده‌بێته هۆی تووشبوون به گرێی گورچیله.
ده‌بێت زیاتر ورد بینه‌وه و بزانین كه له كاتی مۆم كردنی میوه‌كاندا دوو جۆر مۆم هه‌یه كه بۆ ڕووپۆشی میوه‌كان به‌كاردێت ئه‌وانیش بریتین له:
- ڕووپۆشی سروشتی كه له مۆمی هه‌نگوینی ئاسایی پێك دێت یان چه‌وری حه‌یوانی كه ئه‌میش ڕێگه‌پێدراوه و ئاساییه.
- مۆمی ده‌ستكرد كه پێویسته به ڕێژه‌ی ستاندارد به‌كاربێت دوو قه‌تره بۆ نمونه بۆ یه‌ك سێ‌و به‌كاربێت وه پێویسته له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه دیاری بكرێت به كام جۆر میوه‌كه ڕوپۆش كراوه بۆ نمونه شه‌معه ده‌ستكرده‌كان وه‌ك (شه‌مع كناندێلا، E909، شمع كاریۆنا E903، زیادكردنی موادی ئه‌سپین E323).
پێویسته ئه‌و مادانه‌ى به‌كارده‌هێنرێت بۆ ڕوپۆشكردنی میوه‌كان ماده‌كان سه‌لامه‌ت و ڕێگه پێدراوبن و پێكهاته‌كانی نه‌وت نه‌بن، چونكه زیان به سیسته‌می هه‌رس و ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
چۆن مۆمی میوه‌كان لێ بكه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بیخۆین؟
نابێت بۆ لێكردنه‌وه و پاكردنه‌وه‌ی ڕووپۆشی میوه‌كان ماده‌ى كیمیاوی وه‌ك شامپۆ و تایت به‌كاربهێنرێت، پێویست به‌م ڕێگایانه پاك بكرێته‌وه:
- به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم و دانانی میوه‌كان بۆ ماوه‌ی ۲٠ چركه له‌ناویدا دواتر دانه دانه بشۆردرێته‌وه.
- به‌كارهێنانی لیمۆ یان سركه له‌گه‌ڵ ئاو هێشتنه‌وه‌ی میوه‌كه ۲٠ چركه له‌ناویدا.
- به‌كارهێنانی بیكاربۆناتی سۆدیۆم بۆ پاكردنه‌وه.
- وشككردنه‌وه‌ی میوكان بۆ ئه‌وه‌ی پاش ماوه‌ی پێوه نه‌مێنێت.
گرنگه میوه‌كان به مۆم بپارێزرین، چونكه به‌گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری خۆراك، گونجاندنی سه‌وزه و میوه له‌گه‌ڵ خواردنه‌كاندا جگه له‌وه‌ی كه كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌ر له‌شی مرۆڤ هه‌یه، له هه‌مان كاتدا بۆ سه‌ر ده‌روونی مرۆڤیش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بڕێكی زیاتر سه‌وزه و میوه‌یان خواردووه به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌وزه و میوانه‌ی پارێزراون به مۆم و هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه، حه‌زێكی زیاتریان هه‌بوو بۆ چالاكییه‌كان و له هه‌مان كاتدا رووگه‌شتر و زیندووتر بوون له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌یاندا و ده‌روونیان ئارامتر بوو. ئه‌وه به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك.
میوه و سه‌وزه رێگری له قه‌ڵه‌وبوون ده‌كات و رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره داده‌به‌زێنێت و هاوكات ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و زۆربه‌ی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.