یه‌كێتی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیارانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، جووتیارانی باشوور و ناوه‌ڕاست به لێشاو ده‌ستیان به كۆچ كردن و جێهێشتنی كێلگه كشتوكاڵییه‌كانیان كردووه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله، داوایشی له حه‌یده‌ر عه‌بادی و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان كردن، ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له پێگه‌ی "
بغداد الیوم" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین به‌ربگرن به‌و ته‌نگژه گه‌وره‌یه كه به‌رۆكی جووتیارانی گرتووه و بژێوی ژیانی زۆر خراپ كردوون و ناچارن كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان به‌جێ بهێڵن، به تایبه‌ت ئه‌و جووتیارانه‌ی گه‌نمه‌شامی و برنج ده‌چێنن له سه‌ر زه‌وییه بهراوهكانی ڕووباری دیجله.
ئاماژه‌ی داوه، جووتیارانی به‌رهه‌مهێنی ئه‌و دوو جۆره به‌ربوومه ڕێژه‌ی 60%ی جووتیارانی عێراق پێك ده‌هێنن، بڕێكی یه‌كجار زۆر له گه‌نمه‌شامی و برنج بۆ پێداویستی ناوخۆ دابین ده‌كه‌ن، ئێسته‌یش به‌هۆی وشكبوونی دیجله و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌و ڕووباره كێڵگه‌كانیان تووشی كێشه‌ی گه‌وره بووه، بۆیه ئه‌وان ناوچه‌كانیان جێ ده‌هێڵن و ڕوو له پیشه‌ی تر ده‌كه‌ن، چونكه دڵنیان به داچاندنی گه‌نمه‌شامی و برنج له‌و بێ ئاوییه تووشی زیانی گه‌وره ده‌بن و داهاتێكی ئه‌وتۆیان ده‌ست ناكه‌وێت.
پێشتر زافر عه‌بدوڵا ڕاوێژكاری وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ڕای گه‌یاند، بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له به‌نداو و كۆگاكانی عێراق هه‌یه ده‌توانێ ئاوی خواردنه‌وه و نیوه‌ی پێویستی بۆ كشتوكاڵی هاوینی ئه‌مساڵ دابین بكات، پێشینه‌ی هه‌وڵ و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاویش دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و كێڵگه كشتوكاڵییهكانه.
به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله له‌لایه‌ن توركیاوه به مه‌به‌ستی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسو، عێراق تووشی گرفتێكی گه‌وره‌ی بووه‌ته‌وه، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێرانیش چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی ئاوی كه ده‌ڕژێنه ناو كوردستان و عێراق گرتووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ناوچه‌كه تووشی كه‌مئاوی و وشكبوونی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان بووه‌ته‌وه.