سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له شاری كه‌ركووك ئاشكرای كرد، شه‌وی ڕابردوو چه‌كداران له هه‌ڵمه‌تێكدا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵێكی كورد له كه‌ركووك، پاره و زێڕێكی زۆریان لێ سه‌ندوون و دواتر ماڵه‌كه‌یان جێهێشت.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، چه‌كدارانی نه‌ناس دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی كورد له ناوچه‌ی شۆراوی شاری كه‌ركووك، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر بۆ كه‌ركووك، بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و زێڕ و خشڵی گرانبه‌هایان دزیوه و دواتر ڕۆیشتوون.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و هاووڵاتییه ناوی عه‌زیز محه‌مه‌ده و كورده، به زه‌بری چه‌ك ناچاركراوه هه‌رچی پاره و زێڕی هه‌یه بیداته ده‌ست چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان، دواتریش ئه‌وان ماڵه‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕۆیشتوون.
دزین و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاسایی، به‌هۆی زۆری حاڵه‌ته‌كان و دووباره‌بوونه‌وه‌ی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق به ئاشكرا تاڵانی و دزییان له ماڵی هاووڵاتییانی كورد ده‌كرد، ئێسته‌یش ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌یان به‌رده‌وامی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی یه‌كێتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان له كه‌ركووك و خانه‌قین و خورماتوو ئه‌نجام دا و فه‌رمانیان به كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چۆڵكردنی ناوچه‌كان بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، ناوچه‌كه دزی و تاڵانی و كوشتوبڕی زۆری لێ دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه 170 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره‌بوون و نزیكه‌ی دوو هه‌زار خانووی هاووڵاتییان ڕووخێنران و سووتێنران، ئێسته‌یش پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن و تاڵانی ماڵی كورد له‌و ناوچانه به‌رده‌وامی هه‌یه.