دوا پۆستی خورماتوو لە كورد سەنرایەوە

:: AM:10:07:21/06/2018 ‌
بە بڕیارێكی پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین بڕیاری دوورخستنەوەی قایمقامی خورماتوو دەردەچێت و ئەمڕۆش قایمقامە نوێیەكە دەستبەكار دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، محەمەد فائیق بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشووی قایمقامی خورماتوو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم  رێكەوتی 2018/6/21  تالیب محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگ بەوەكالەت لە پۆستی قایمقامی خورماتوو دەستبەكار بوو.

بەڕێوەبەری پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو دەڵێت، دەستبەكاربوونی تالیب وەك قایمقامی شارۆكەی خورماتوو پاش ئەوەی پۆستی قایمقامیەت بەوەكالەت لە لەیس حەمید خەڵەف وەرگیرایەوە بەبریاری پارێزگاری سەڵاحەدین.

دیاریكردنی قایمقامی نوێی خورماتوو لە كاتێكدا پێشتر شەلال عەبدول كە نوێنەری یەكێتی بوو بۆ ئەو پۆستە ماوەی پێنج ساڵ قایمقام بوو، بەڵام دوای باڵادەستبوونی هێزەكانی عێراق سەرجەم پۆستەكان لە كورد سەنرانەوە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

دوای خیانەتی باڵێكی سەربازی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كە بەشێكی زۆری خاكی هەرێمی كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئێستە بەشێكی زۆری كوردەكان لەو سنوورە پۆستەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە.







وشە - رامیار جەواد