چه‌ند كرێكارێكی گواستنه‌وه‌ی ته‌رم و تابووته‌كان، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌كه‌یان له به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌ك به مردووه‌كه‌وه به‌جێ هێشت، تا نانێك بخۆن و ئینجا بینێژن.
له شاری كامبریدجی به‌ریتانیا، سێ له كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی مردوویه‌ك جلی فه‌رمییان پۆشیبوو و خه‌ریكی كار بوون، له به‌رده‌م یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به ته‌رمه‌كه‌ی ناویه‌وه ڕاگرت و كه‌مێك له چێشتخانه‌كه مانه‌وه و نانیان خوارد.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش تووڕه‌یییه‌كی زۆری بۆ هاووڵاتییان و خه‌ڵكی وڵاته‌كه دروست كرد، چونكه به بێڕێزی و به سووك سه‌یركردنی مردووه‌كه‌ی داده‌نێن و پێیان وایه ئه‌و پیاوانه له كاره‌كه‌یاندا كه‌مته‌رخه‌من و ڕێز له لاشه‌ی مردووه‌كان و كه‌سوكاره‌كانیشیان ناگرن.
ئه‌م ڕووداوه‌ش ناوبانگی ته‌واوی كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی له‌كه‌دار كرد، بۆیه كرێكاره‌كانی تر هاتنه ده‌نگ و ئاشكرایان كرد كه ئه‌وان هیچ پێوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه نییه، ئه‌و سێ كه‌سه خۆیان بێ ڕێز بوون و كارێكی نامرۆڤانه‌یان به‌رانبه‌ر ته‌رمه‌كه كردووه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وانیتر كاتێك ته‌رمێك ده‌گوازنه‌وه، وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن كه هی دایك، خوشك، باوك یا كه‌سێكی تری نزیكی خۆیان بێت.