چۆن ددانەكانت بە بێ‌ فڵچەی ددان پاك دەكەیتەوە

:: PM:12:03:21/06/2018 ‌
زۆر ڕێ هەیە بۆ پاككردنەوەی ددانەكان، بەبێ‌ بەكارهێنانی فڵچە یان هەویری ددان شۆردن، وەكو بەكارهێنانی سۆدە یان لیمۆ یان زەیتی گوێزهیند و شیلیك كە ئەمانە تایبەتمەندی سپیكردنەوەی ددانیان هەیە، لێرەدا باس لەو هەنگاوانە دەكەین كە ددانەكانت پاك دەكاتەوە، بەبێ‌ بەكارهێنانی فڵچەی ددان شۆردن.

یەكەم: جوینی بنێشت، جوینی بنێشت یارمەتی پاككردنەوەی ددانەكان دەدات، چونكە بەرهەمهێنانی لیك زیاد دەكات، بەمەش تەنۆچكەی خۆراك و بەكتریا لە دەم كەم دەكاتەوە، بەهۆی زۆر بوونی رێژەی لیكەوە، باشترە ئەو بنێشتانە بەكاربهێنرێت كە تیژن بە تایبەتی لەو كەسانەی كە نەخۆشی پووكیان نییە، بۆ ئەوەی چی میكرۆب هەیە لە دەمدا هەیە بكرێتە دەرەوەی لەش، باشترە دوای بەكارهێنانی بنێشت دەم بشۆردرێت، بۆ ئەوەی هیچ پێكهاتەیەكی شەكر بە ددانەكانەوە نەمێنێت.

دووەم: بەكارهێنانی سۆدە، سۆدە زۆر گرنگە بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان، تەنیا پێویست بە سۆدە دەبێت لەگەڵ ئاو، پاشان بەسەری پەنجەكانت ددانت، بەم گیراوەیە بسڕەوە، یان سۆدە لەگەڵ كوپێك ئاو دا تێكەڵ بكە و بۆ شۆردنی ددانەكانت بەكاری بهێنە.

سێیەم: بەكارهێنانی قەدی درەخت، ئەگەر فڵچەی ددانت لەبیر كرد، ئاسایییە ئەگەر بە چیلكەیەك ددانەكانت بسڕیتەوە، باشترە ئەو چیلكەیەی بەكاری دەهێنیت ڕیشاڵی هەبێت وەكو داری سیواك كە بۆ پاككردنەوەی ددانەكان بەكاردەهێنرێت و چەندان سوودی گرنگی هەیە بۆ ددانەكان و ڕێ لە كۆبوونەوەی بەكتریا و میكرۆب دەگرێت لە دەم دا.

چوارەم: بەكارهێنانی زەیتە سروشتییەكان، بەكارهێنانی زەیت بۆ پاككردنەوەی ددانەكان بەشێوەیەكی گشتی لە هیندستان بەكاردەهێنرێت، یارمەتی پاككردنەوەی ددانەكان دەدات، بەتایبەتی زەیتی سەوزەكان یان زەیتی گوێز هیند، زەیتی كونجی، زەیتی گوڵەبەرۆژە، زەیتی زەیتوون، زەیتی باوی. بۆ دوو خولەك هەر جۆرە زەیتێك لەم زەیتانەی كە باسكران ددانەكانتی پێ بسڕەوە، یارمەتی كەمكردنەوەی بەكتریا و پاشماوەی خۆراكی دەدات لە دەم دا، پاشان ئاو بكە بەدەم دا و فرێی بدەوە، بۆ ئەوەی هیچ زەیتێك  لە دەم نەمێنێتەوە و ددنانەكانت پاك ببنەوە.



وشە - ئاوات ئازاد