دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێی، مایا دیاب تووشی چه‌ندان ڕه‌خنه و قسه‌ی هه‌وادارانی بووه‌وه، چونكه له سه‌رنجدانی وێنه‌كه‌یدا عه‌یبێكی ده‌ركه‌وتووه كه ناوبانگی ناشیرین كردووه.
مایا دیاب هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی، له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه، له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به ناوی "بعدو" گرتوویه‌تی، تێیدا عه‌یبێكی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ڕووخساریدا.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش به لای هه‌وادارانیه‌وه بووه‌ته جێی باس و به ناشیرین و جوانی ده‌ستكرد ناوی ده‌به‌ن، له كاتێكدا خۆی زۆر به ئاسایی قسه له‌سه‌ر په‌ڵه‌كه‌ی رووخساری ده‌كات و هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ی هه‌یه یان نا.
به‌ڵام له‌ناو هه‌وادارانیدا وا لێك دراوه‌ته‌وه كه مایا له‌به‌ر شه‌رمه‌زاربوونی وا خۆی بێ منه‌ت ده‌رخستووه و وا پیشان ده‌دات كه هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه چۆن ده‌ركه‌وتووه.
مایا دیاب هونه‌رمه‌ند و مۆدێلی ناسراوی لبنانی، به هۆی جوانیی ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌وه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری ده‌كرێت و چاوه‌ڕێی وێنه و ڤیدیۆی نوێی لێ ده‌كه‌ن.