هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی كه‌میی كردووه و چوونی گه‌شتیاری هه‌رێم زیادی كردووه
له ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، جموجۆڵ و كاروباری بازرگانی و هاتن و چوونی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌كانی سووته‌مه‌نی و هاموشۆی گه‌شتیاران و داهاتی مه‌رزه‌كه روویان له زیادبوون كردووه. به‌پێی ئامارێك له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا و له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، زیاتر له هه‌زار تۆن كه‌ره‌سته و كاڵای بازرگانی، كاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران كراوه و به‌شێكی تریشیان له‌ناو براون و داهاتی مه‌رزه‌كه‌ش 145 ملیار دینار بووه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته "وشه" له 1/1/2018 بۆ 1/6/2018، بڕی یه‌ك ملیۆن و 760 هه‌زار و 350 كیلۆگرام كه ده‌كاته زیاتر له هه‌زار تۆن، ماده و كه‌ره‌سته‌ی خراپ و ناستاندارد، ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه و بڕی حه‌وت هه‌زار و 740 كیلۆگرامیش له كاڵا و كه‌ره‌سته‌ی نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان له‌ناو براون.
ئه‌و كه‌ره‌سته و كاڵایانه‌شی كه كاری گه‌ڕانه‌وه یا له‌ناوبردنیان بۆ كراوه، بریتین له خوارده‌مه‌نی، سووته‌مه‌نی، سه‌وزه و میوه و ئۆتۆمبێل.
ئه‌و كارانه له پاش ئه‌نجامدانی ڕێكاری یاسایی و پشكنین بۆ ئه‌و بار و كه‌ره‌سته و كاڵایانه بووه، چونكه ده‌ركه‌وتووه بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار كه ئه‌و بارانه شیاو نین بۆ به‌كارهێنان و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی نییه و ئه‌و كاره‌ش دوای پێكهێنانی لیژنه بووه كه پێكهاتوون له نوێنه‌ری چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی پێوه‌ندیداری كۆمه‌ڵگه‌ی باشماخ به‌پێی جۆر و ڕێژه و پێكهاته‌ی بابه‌ته‌كه كاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی هاورده یا له‌ناوبردنی بۆ كراوه و ڕێ به‌هاورده‌كردنی ئه‌و بارانه نه‌دراوه كه له پشكنین ده‌رنه‌چوون.
گه‌شتیار
له‌رووی كاروباری گه‌شتیاریشه‌وه، له‌و پێنج مانگه‌دا به‌پێی ئاماره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌رێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی هه‌یه به ده‌ركردنی بڕیارێكی به‌رپرسانی باڵای ئێرانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باجه‌ی كه له ماوه‌ی پێشوودا كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی خۆی سه‌پاندی. هه‌ر كه‌سێك له ئێرانه‌وه بێته هه‌رێم ئه‌و وڵاته بۆ جاری یه‌كه‌م 220 هه‌زار تمه‌ن، جاری دووه‌م 330 هه‌زار تمه‌ن و جاری سێیه‌میش 440 هه‌زار تمه‌نی لێ ده‌ستێنێت.
له‌و پێنج مانگه‌دا 127 هه‌زار و 517 گه‌شتیاری ئێرانی سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه، به‌ڵام له 1/1/2017 تا 1/6/2017، 130 هه‌زار و 58 گه‌شتیاری ئێرانی هاتبوون به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی رابردوو كه‌می كردووه.
هاوكات هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره تایبه‌ته، له ماوه‌ی 1/1/2018 تا 1/6/2018، له باشماخه‌وه 154 هه‌زار و 38 گه‌شتیاری هه‌رێم چوونه‌ته ئێران، به‌ڵام له 1 /1/2017 تا 1/6/2017 ، 95 هه‌زار و 389 گه‌شتیاری هه‌رێم چوونه‌ته ئێران.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه بێت، له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێنج مانگی ساڵی 2017، له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه ئاماری ڕۆیشتنی گه‌شتیار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران 2017 زیادی كردووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه.
ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان
له‌باره‌ی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردووی ئه‌مساڵ، زیاتر له سێ هه‌زار تانكه‌ری هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی جیاواز هاتوونه‌ته مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و له‌و ژماره‌یه‌ش 71 تانكه‌ریان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، هاوكات داهاتی مه‌رزه‌كه‌ش 145 ملیار دینار بووه.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، بۆ "وشه"، رای گه‌یاند: له رێكه‌وتی 1/1/2018 بۆ 31/5/2018 ژماره‌ی ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه جۆره جیاوازه‌كانی سووته‌مه‌نییان پێ بووه وه‌ك به‌نزین و نه‌وت و گاز، بریتی بووه له سێ هه‌زار و 859 تانكه‌ر، له‌و ژماره‌یه‌ش دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنین، رێ به سێ هه‌زار و 788 تانكه‌ر دراوه بچنه خاكی هه‌رێمه‌وه.
زیاتر گوتی "له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا 71 تانكه‌ر كاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران بۆ كراوه".
داهات
له‌باره‌ی داهاتی مه‌رزی باشماخ، به‌رپرسه‌كه‌ی باشماخ روونی كرده‌وه، هه‌ر كاتێك ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری زیاتر بێته مه‌رزی باشماخ، داهاتیش زیاتر ده‌بێت، ئێسته‌یش داهاتی مه‌رزی باشماخ زیادبوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا، كه به‌راورد كراوه به پێنج مانگی ساڵی رابردوو، داهاتی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ 145 ملیار دیناره، له كاتێكدا كۆی گشتی داهاتی ساڵی 2017 زیاتر له237 ملیار دینار بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه و به‌پێی ئامارێكی بنكه‌ی گواستنه‌وه‌ی مه‌رزی باشماخ، هاتنی ئۆتۆمبێلی گه‌شتیاری له ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2017 بۆ هه‌رێم بریتی بووه له شه‌ش هه‌زار و 327 ئۆتۆمبێل، به‌ڵام له پێنج مانگی سه‌ره‌تای 2018 ژماره‌ی ئۆتۆمبێله گه‌شتیارییه‌كان، كه هاتوونه‌ته خاكی هه‌رێم له باشماخه‌وه، بریتییه له پێنج هه‌زار و 326 واته هاتنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی گه‌شتیاری له ماوه‌ی پێنج مانگی 2018 به‌راورد به2017 كه‌می كردووه.
هاوكات رۆیشتنی ئۆتۆمبێلی گه‌شتیاری له پێنج مانگی سه‌ره‌تای 2017 بریتی بووه له سێ هه‌زار و 528، به‌ڵام له 2018 سه‌رووی چوار هه‌زار بووه.
له‌باره‌ی هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له پێنج مانگی سه‌ره‌تای 2017دا 63 هه‌زار و 412 ئۆتۆمبێل هاتوون و له پێنج مانگی سه‌ره‌تای 2018 هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بریتییه له 89 هه‌زار و 528 ئۆتۆمبێل و به‌هه‌مانشێوه رێژه‌كه زیادی كردووه، هه‌روه‌ها رۆیشتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له پێنج مانگی سه‌ره‌تای 2017 بریتی بووه له هه‌زار بو 719 و له‌پێنج مانگی سه‌ره‌تای 2018 بریتییه له هه‌زار و 895، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له‌و پێنج مانگه‌ی رابردووی 2018 ژماره‌كه زیادی كردووه.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، یه‌كێكه له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ساڵی 2007وه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانه كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری لێوه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و مه‌رزه نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه دووره و هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
وشه/ رێبین پێنجوێنی