تەحین گیراوەیەكە لە تۆوی كونجی دروست دەكرێ، لە زۆر بواری خواردن و شیرینیدا بەكاردەهێنرێت، بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزای گرنگی تێدایە، دوو جۆر تەحین هەیە یەكێكیان كونجیەكە دەبرژێنرێت و دواتر دەكرێت بە تەحین، بەڵام جۆری دووەمیان راستەوخۆ لە كونجی سپیەوە دروست دەكرێت.
یەكەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، تاحین چوار پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە، وەكو سیلینیۆم، ئاسن، مس، زینك، ئەم پێكهاتانە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن. مس و ئاسن ڕژێنەكانی لەش چالاك دەكەن بۆ بەهێزكردنی بەرگری، هەرەها یارمەتی بەرهەمهێنانی خرۆكە سپیەكانی خوێن دەدەن. هەمووپێكهاتەكان پێكەوە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن، تەنیا بە خواردنی كەوچكێك تەحین بە ڕێژەی %12 سیلینیۆم و زینك و ئاسن لە لەش زیاد دەكات.
دووەم: تەندروستی دڵ، بەپێی توێژینەوەكانی MedicalNewsToday تۆوی كونجی دووپێكهاتەی بێهاوتایان تێدایە وەكو سەسامین و لیگنانس، ئەم دوو پێكهاتەیە ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكەنەوە، خواردنی 44 ملیگرام تەحین لە رۆژێكدا بۆ ماوەی 4چوار هەفتە ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپی LDL كەم دەكاتەوە، بە ڕێژەی %6.4 بۆ %9.0 بەپێی ڕیزبەندی یارمەتی تێكشكاندنی خۆراك دەدات، بەهۆی دابەزینی ئاستی كۆڵیسترۆڵەوە نەخۆشیەكانی جەڵتە و دڵ كەم دەكاتەوە، هەروەها بوونی مەگنیسیۆم و كالیسیۆم لە تەحین دا پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات.