پێنج ڕێ بۆ هاوسەنگكردنی هۆرمۆنەكان

:: PM:01:50:21/06/2018 ‌
ئەگەر لە ژیانی رۆژانەتدا تووشی فشاری دەروونی بیت یان خۆراكی ناتەندروست بخۆیت، ئەوە هۆرمۆنەكانی لەشت هاوسەنگیان لە دەست دەدەن بەتایبەتی لەخانماندا. چەند نیشانەیەك هەن بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەش دا وەكو كەمپتەوی ئێسك، تێكچوونی كێشی لەش، هەستەوەری، هەوكردنی كۆئەندامی میز، گۆڕانكاری پێست، دڵەراوكێ‌، هەڵوەرینی قژ، زیادبوونی موو لەسەر پێستی دەموچاو تەناتەت خەمۆكیش دەگرێتەوە.

یەكەم: هەوڵبدە ئاستی فشارت كەم بكەیتەوە، بەپێی توێژینەوەكان ئەو ئافرەتانەی رۆژانە وەرزشی یۆگا دەكەن، بە ڕێژەیەكی كەمتر تووشی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان دەبن لە چاو ئافرەتانی ئاسایی دا، هەندێك ئافرەت بیر لە شێوازی ژیانیان ناكەنەوە و ژیانیان بە شێوەیەكی ناتەندرست بەرێ‌ دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری دەروونی و ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنەكانی لەشدا.

دووەم: خواردنی خۆراكی تەندروست، لەكاتی وەرگرتنی رێجیم دا هەندێك خۆراك فەرامۆش دەكرێت،  بۆیە پێویستە بڕێكی زیاتر میوە، سەوزە، خۆراكی ئەندامی، تۆوی ڕووەكەكان بخوورێت، خۆت بەدوور بگرە لە خۆراكی سوورەوەكراو، یان ئامادەكراو، خواردنەوە غازییەكان، بەرهەمەكانی سۆدە، چونكە ئەم خۆراكانە دەبنە هۆی  گۆڕینی ئاستی هۆرمۆنەكانی لەش .

سێیەم: كافایین كەمتر بكەوە، هەموومان دەزانین ئەو خواردنەوانەی كافایینی تێدایە بە ڕێژەیەكی زیاتر دەبنە هۆی زیاد كردنی رژێنی ئەدریناڵین بەمەش برێكی زیاتر هۆرمۆن بەرهەم دەهێنرێت، زیاتر لەوەی لەش پێویستیەتی، بۆیە پێویستە خواردنی قاوە كەمتر بكەیتەوە.

چوارەم: خۆدانەبەرتیشكی خۆر، لەشت پێویستی بە وەرگرتنی تیشكی خۆر دەبێت بۆ جێگیركرنەوەوەی ئاستی هۆرمۆنەكان، پێویستە رۆژانە بڕێكی دیاریكراو تیشكی خۆر بەر پێستت بكەوێت، بۆ ئەوەی هۆرمۆنەكانت چالاك ببنەوە و دەردانیان لەلایەن لەشەوە ئاسایی ببێتەوە.

پێنجەم: بەهێزكەر بەكاربهێنە وەكو كانزا و ڤیتامینەكان، كاتێك بڕێكی دیاریكراو كانزاو ڤیتامین بەكاردەهێنیت، هۆرمۆنەكانت بەشێوەیەكی سروشتی ئاسایی دەبنەوە، باشترە ڤیتامین E،C، مەگنیسیۆم، كۆمەڵەی ڤیتامین B، كالیسیۆم بەكاربهێنرێت، چونكە ئەم پێكهاتانە بەشێوەیەكی سروشتی یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی هۆرمۆنەكانی لەش دەدەن و ڕێ دەدەن بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.



وشە - ئاوات ئازاد