فیلمێكی كوردی خەڵاتی یەكەمی رووسیای پێ درا
فیلێكی تایبەت بە كیمیابارانی هەڵەبجە كە لە بەریتانیا بەرهەم هێنراوە، خەڵاتی یەكەمی لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی ڕووسیا پێ درا و فیلمەكە لە پاڵ چەندان فیلمی تری نێودەوڵەتی نمایش كرا.
دەرهێنەری كورد دانی دارێن لە رووسیاوە بە "وشە"ی راگەیاند، لە ناو زیاتر لە 600 فیلمی جیهانی فیلمی "شازدەی سێ" لە وڵاتی رووسیا بەشداری لە فێستیڤاڵێكی جیهانی كرد و پلەی یەكەمی بەدەست هێنا كە بەو پێیە بێت دەبێتە خاوەن خەڵاتی پلەی یەكەم.
فیلمەكە تایبەتە بە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و لە پاڵ چەندان فیلمی جیهانی لەو فێستیڤاڵەدا نمایش كرا كە ئەو فێستیڤاڵەكە ماوەی پێنچ رۆژ بەردەوام بوو، هاوكات دوێنێ فیلمە سەركەوتووەكان راگەیانران و خەڵات كران .
دارین ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە 19یەمین خەڵاتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستی هێناوە جێی شانازییە كە كورد خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵێكی ڕووسی وەربگرێت.
بە قسەی دەرهێنەرەكە ئەو فیلمە چیرۆكی كیمیابارانی هەڵەبجە پیشان دەدات و لە كوردستان و بەریتانیا بەرهەم هێنراوە كە 80%ی ئەكتەرەكانی بەریتانین
16 ئادار كە ڕۆژی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەیە لەلایەن ڕژێمی لێخراوی بەعس، چەندان فیلم و كتێبی لەسەر نووسراوە و زۆترین ئەو فیلمانەیشی لەسەری بەرهەم هێنراون خەڵاتی جیهانییان وەرگرتووە.
هەولێر/ شاخەوان شێخانی
وشە -
سهرخێڵ هاشم