فیلمی خه‌ونی كورد كه له ده‌رهێنان و سیناریۆ و ته‌واوی كاره‌كانی هی كورده، ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنێكی تر تۆمار ده‌كات و له ژاپۆن له كه‌ناڵێكی به‌ناوبانگ نمایش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له میانه‌ی گه‌شتی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی "خه‌ونی كورد" كه‌ی به‌هاری ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فیلمه‌كه له كه‌ناڵی
NHK نمایش ده‌كرێت كه كه‌ناڵێكی نیشتمانی ناوداری ژاپۆنه، بینه‌ری به‌رده‌وامی له ده‌یان ملیۆن تێپه‌ڕی كردووه، به‌مه‌ش ده‌كاته پێنجه‌م كه‌ناڵی جیهانی كه فیلمه‌كه‌ی تێدا په‌خش كرابێت، جگه له‌وه‌ش له 12 فیستیڤاڵی جیهانیدا نمایش كراوه.
كه‌ی به‌هار له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌و نیشاندانه له ژاپۆن زۆر شادم ده‌كات، چونكه ئه‌وه سێیه‌م فیلمی منه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه په‌خش ده‌كرێت، "براكانی كارزان" هه‌ڵهاتن له ناوچه‌ی پارێزراو، له ساڵی 1996 به‌رهه‌مهێنرا، گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركووك، ساڵێك له‌ناو ئاگر، كه‌گه‌لێك زۆر له كه‌ناڵه‌كانی دنیا نیشانیان دا و ئێسته‌ش خه‌ونی كورد جه‌نگ یا ئاشتی كه تاكه فیلمی دۆكیۆمێنتارییه ڕاسته‌وخۆ باس له به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌كات په‌خش ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی گوت، فیلمی خه‌ونی كورد ماوه‌كه‌ی 86 خوله‌كه و تیمی كوردستان كاریان له‌گه‌ڵمدا كردووه، وه‌ك میران دزه‌یی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م و لاوێن محه‌مه‌د وه‌ك وه‌رگێڕ و یاریده‌ده‌ری پڕۆدیسۆر و بیلال شاكر وه‌ك كامێرامان یه‌ك و كرمانج هوشیار وه‌ك كامێرامان دوو، كاری گشتیی مۆنتاج و پۆست و پڕۆده‌كشنی له‌وڵاتی به‌ڕیتانیا كراوه، ئه‌و فیلمه بێ پاڵپشتی دارایی هیچ لایه‌ك هاتووه‌ته به‌رهه‌م و زۆربه‌ی كاره‌كانمان به‌خۆبه‌خشی كردووه و فیلمی كورد و كوردستانه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی