تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندی به‌رده‌ست خست ئه‌مه‌یش كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری "IGTV" كه ده‌توانی له ڕێیه‌وه ڤیدیۆی یه‌ك سه‌عاتی دابنێی و ببینی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین خزمه‌تگوزاری ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئاپی ئینستاگرامه‌وه به‌رده‌ست بووه و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین ئه‌پده‌یتی بۆ هات له 20 حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، یه‌كێك له باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئاپه‌كه‌ی زیاد كرد كه به‌شێكی تایبه‌ته له‌ناو ئاپه‌كه‌دا یان ده‌توانی له رێی ئاپه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه كاری پێ بكه‌ی و ده‌توانیت ته‌نیا ڤیدیۆ دابنێیت و ڤیدیۆ ببینی.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌پده‌یته‌وه كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه كه به IGTV ناسراوه به‌شێكی تایبه‌ته به ڤیدیۆ كه له ڕێیه‌وه ده‌توانین ڤیدیۆ دابنێین له 15 چركه‌وه تا ده‌گات به یه‌ك سه‌عاتی ته‌واو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ئه‌پده‌یته نوێیه بووه‌ته جێی دڵخۆشكردنی هه‌واداران و كه له ڕێیه‌وه ئینستاگرام خۆی وه‌ك ڕكابه‌رێك به یوتیوب پیشان ده‌دات.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.