به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خۆشی به‌ردی گورچیله له دنیادا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه پزیشكان چه‌ند ئامۆژگارییه‌كیان داناوه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییانه كه به‌رد له گوورچیله‌یاندا هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند ڕێیه‌كی به‌سوود ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی به‌ردی گورچیله و ده‌ڵێت، پزیشكان به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دروستبوونی به‌ردی گورچیله و ده‌ڵێن، زۆربه‌ی كاته‌كان به‌رد له‌ناو گورچیله‌دا دروست ده‌بێت به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی سۆدیۆم و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ ماده كیمیایییه‌كانی "ئۆكساله‌یت و فۆسفۆڕۆس" كه ئه‌مه سه‌ره‌كیترین جۆری دروستبوونی به‌رده له‌ناو گورچیله‌دا، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه هه‌ن كه بیخۆین و كۆمه‌ڵیكیان ته‌رك بكه‌ین وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن كه رۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بخۆینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله هه‌میشه ته‌ڕبێت و له وشكبوونه‌وه پارێزراو بێت، جگه له‌وه‌یش خواردنی ئه‌و میوانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاویان تێدایه له‌گه‌ڵیدا ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین D و ماده‌ی كالیسیۆم، چونكه ئه‌م ڤیتامین و ماده‌یه به‌ردی گورچیله‌شی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر تووشی به‌ردی گورچیله بووی و ده‌ته‌وێت ئازاری كه‌م بكه‌یه‌وه و رزگارت بێت له‌م نه‌خۆشییه‌ی كه تووشی گورچیله‌ت بووه، ئه‌وا به‌ڕێژیه‌كی زۆر كه‌م خوێ و خۆراكه سوێره‌كان بخۆ چونكه ئه‌م خۆراكانه بڕێكی زۆر سۆدیۆمیان تێدایه كه ده‌بنه هۆی زیادكردنی قه‌باره‌ی به‌رده‌كه له گورچیله‌دا، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و خۆراكانه مه‌خۆن كه رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری تێدایه وه‌ك گۆشتی سوور له‌گه‌ڵیدا خواردنه‌وه‌ی گازییه‌كان به‌گشتی.