ساڵانه كۆمپانیای ڤیڤۆ چه‌ندان مۆبایلی ناوازه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵیش مۆبایلێكی به باشترین كوالێتی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Y81" ، ئه‌م مۆبایله نوێیه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌گاته 6.22 ئینج و ڕوونییه‌كه‌ی ده‌گاته 720 پیكسڵ به 1520 پیكسڵ و خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی HD ییه.
ڤیڤۆ Y81 خاوه‌ن پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزه كه ده‌گاته دوو گێگا هێرتز كه ده‌كاته نزیكه‌ی 200 هێزتر و ڕامه‌كه‌یشی سێ گێگابایته‌وه و میمۆری ناوه‌كیشی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها خاوه‌ن كامێرایه‌كی به‌هێزه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج پێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 گێگا پێكسڵ.
كۆمپانیاكه زیاتر ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ڤیڤۆ به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و خاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه كه ده‌گاته 3260 میلی ئه‌مپێر، جگه له‌وه‌یش ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن دیزاینێكی جوانه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كریاران.