بوونی زیبكه و په‌ڵه ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر پێستی ڕووخسار جوانی و دره‌وشانه‌وه‌ی پێست ده‌شارێته‌وه، بۆیه پزیشكان كۆمه‌ڵه خۆراكێكیان دیاری كردووه كه ده‌توانی له ڕێگه‌ی خواردنیانه‌وه جوانی بۆ پێستت بگه‌ڕێنییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خۆراكێك ده‌كات كه ده‌توانی سوودیان لێوه‌ربگری بۆ جوانی پێست و ده‌ڵێت، پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵه خۆراكێك هه‌ن جوانی بۆ پێست ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆراكه‌كان به ماده ڕیشاڵییه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، بۆیه لێره‌دا باس له‌و خۆراكانه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – میوه ترشه‌كان: میوه ترشه‌كان به‌وه ناسراون كه رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین C تێدایه و ڤیتامین Cیش یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه زۆر به‌سووده بۆ پێست، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووڕی خوێن له‌سه‌ر رووخسار چالاك ده‌كات كه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی چرچوولۆچی پێست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڤیتامین C وه‌ك دژه ئۆكسانێك كارده‌كات بۆ سافكردنی پێست و نه‌هێشتنی زیبكه و په‌ڵه ره‌شه‌كانی سه‌ر ده‌موچاو.
دووه‌م – زه‌یتی زیتوون و ناوكه كووله‌كه: به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون له‌ناو خۆراكه‌كاندا زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته به‌گشتی و پێست به‌تایبه‌تی، چونكه ئه‌م زه‌یته ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان كه پێست جوانتر و گه‌نجتر ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌یش ناوكه كووله‌كه به ماده‌ی زینك ده‌وڵه‌مه‌ند كه پێست پاك ده‌كاته‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌كان و ژه‌هری سه‌ر پێسته‌كان.