لە هەورامان رێز لە سێ هونەرمەندی سیاچەمانە گیرا

:: PM:09:07:21/06/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە شارەدێی خورماڵ رێوڕەسمێك لەلایەن مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامانەوە رێك خرا و تیایدا رێز لە سێ هونەرمەندی گەورە گیرا كە زیاتر لە شەست ساڵە گۆرانی هەورامی دەچڕن.

ئەیوب رۆستەم، لێپرسراوی مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان لەو بارەوە بە "وشە"ی گوت، وەك وەفایەك بۆ خزمەتی دەیان ساڵەی هونەرییانن هەستاین بە رێزلێنان لەم سێ هونەرمەندەی هەورامان كە خزمەتیان بە هونەری هەورامان كردووە لە بواری گۆرانی و هۆنراوەوە.
 
زیاتر گوتی، دەمانەوێت ئەم رێزلێنانە بكەینە نەریتێك بۆ هونەرمەندانی ناوچەكەمان بۆ ئەوەی تا لە ژیانن وەفایان بەرامبەر بنوێنین. 

لای خۆیەوە نیاز نووری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان بە "وشە"ی گوت، هەورامان ناوچەیەكە تا ئیستە هونەرەكەیان رەسەنایەتی خۆی لەدەست نەداوە، بۆیە مایەی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ رێز لە سێ هونەرمەندی هەورامان دەگیرێ كە خزمەتێكی بەرچاویان بە هونەری ناوچەكە كردووە. 

لای خۆیەوە حەمەحوسێن كەیمنەیی گوتی، دڵخۆشم ئەمڕۆ لە كوردستانی باشوور ئەم رێوڕەسمەی رێزلێنانەمان بۆ كراوە و سوپاسی سەرجەم ئەوانە دەكەم كە لەم رێوڕەسمە بەشدار و ئامادە بوون.

جێی باسە هونەرمەندانی رێز لێگیراو لەم رێوڕەسەمە بریتی بوون لە حەمەحوسێن كەیمنەیی و جەمیل نەوسوودی و عەتا زەڵمی كە هەریەكەیان زیاتر لە شەست ساڵە گۆرانی هەورامی دەچڕن.

خورماڵ/ شەفیق بانی شاری























وشە - مه‌حموود ئیسماعیل