هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مرۆڤ به‌شێداری نامێنێته‌وه و به زۆری تووشی وشك بوونه‌وه ده‌بێت، چونكه هه‌موو رۆژێك مرۆڤ بڕێك ئاو له‌جه‌سته‌ی له‌ده‌ست ده‌دات له رێگه‌ی ئاره‌قه‌كردنه‌وه و هه‌ناسه‌دان و ماندووبوونه‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى مرۆڤ ئاره‌زووى شله‌مه‌نییه‌كان زیاتر ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه كرد ئه‌وا بزانه ڕووبه‌ڕووی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌جه‌سته‌دا ده‌بیته‌وه:
- كه‌م میزكردن و تۆخ بوونه‌وه‌ی ڕه‌نگی میز.
- تینوه‌تی له راده‌به‌ده‌ر و وشكبوونه‌وه‌ی ناوده‌م و سه‌رووی لێوه‌كان.
- هه‌ستكردن به هیلاكی و خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته.
- هه‌ستكردن به گێژبوون و شڵه‌ژانی به‌رده‌وام.
له وه‌رزی هاویندا ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه كه پێویسته بوتڵێك ئاو به‌درێژایی ڕۆژ كه قاشێك لیمۆی تێدا بێت، له‌لات بێت و خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو له‌كاتی له‌خه‌و هه‌ستان و پێش خه‌وتن ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بیرت نه‌چێت كه خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش وه‌رزشكردن و له‌دوای ڕاهێنانی وه‌رزشی، گرنگه و خواردنی ئه‌و میوه و سه‌وزانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاو له بیر مه‌كه.
پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه له ڕۆژێكی ئاسایی بێ جووڵه مرۆڤه‌كان پێویسته ڕۆژانه 3.7 لیتر ئاو بخۆنه‌وه كه ده‌كاته كۆی ئه‌و ئاوه‌ی له سه‌رجه‌م خواردن و خواردنه‌وه جیاوازه‌كاندا وه‌ری ده‌گرین. هیچ كات خواردنه‌وه‌ی ئاو پێویستی به به‌رنامه نییه ته‌نیا ئه‌وانه‌ی وه‌رزشی قورس ده‌كه‌ن یان له ژێر فشاردان، پێویستیان به به‌رنامه‌دانان هه‌یه بۆ ئاو خواردنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزشكردن له شوێنێكی گه‌رمدا بۆ ماوه‌ی 30 خووله‌ك ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕێكی به‌رچاوی ئاوی جه‌سته، بۆیه باشتره له ڕۆژه زۆر گه‌رمه‌كاندا خشته‌ی وه‌رزشه‌كان بگۆڕدرێن، یان پشووی زیاتر وه‌ربگیرێت و توندی و ماوه‌ی وه‌رزشه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێویستیان به 250 تا 500 ملیلیتر ئاو هه‌یه له كاتی وه‌رزشكردن له ڕۆژێكی گه‌رمدا كارێكی باشده‌بێت ئه‌گه‌ر دوو سه‌عاتیش پێش وه‌رزشه‌كه دوو په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه.
هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه گورچیله‌ی مرۆڤ له سه‌عاتێكدا 20 تا 1000 ملیلیتر ئاو ده‌پاڵێوێت، ده‌توانرێت له‌وه‌ش زیاتر بخورێته‌وه، به‌ڵام زێده‌ڕۆیی زۆریش له ئاوخواردنه‌وه‌دا زیانبه‌خشه و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا مه‌ترسیداره، له‌وانه‌یه ببێته هۆی دابه‌زاندنێكی ترسناكی ئاستی سۆدیۆم ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی، سه‌رئێشه، تێكچوونی هۆش، و په‌ركه‌م و له‌هۆشچوونی ترسناك.
خواردنه‌وه كحولییه‌كان له هه‌مووان زیاتر جه‌سته تووشی كه‌مئاوی ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌شی كافاینیان تێدایه، له رێگای زیادكردنی نۆره‌ی میزكردنه‌وه ئاو له جه‌سته ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆری ئاو تێیاندا ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشن زیاتره له‌وه‌ی ده‌ریده‌كه‌ن. باشترین جێگره‌وه بۆ ئه‌و ئاوه‌ی جه‌سته‌مان ده‌رى ده‌دات ئاوی ئاساییه، چونكه ئاو هیچ كالۆرییه‌كی تێدا نییه و هانی قه‌ڵه‌وبوون نادات.
تینوێتی یه‌كه‌م نیشانه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه له جه‌سته‌دا، به‌ڵام هه‌ستكردن به ماندوێتی، سووربوونه‌وه‌ی پێست، خێرابوونی لێدانی دڵ و تێكڕای هه‌ناسه‌دان و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای وه‌رزشكردن، نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی ترن. پسپۆڕان ده‌ڵێن، هه‌ستكردن به تینویه‌تى واته له ده‌ستدانی 2%ی كێشی جه‌سته له رێگه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه.