دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گۆرانیبێژى ناودارى دنیا "سامى یوسف"، نوێترین به‌رهه‌مى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له كه‌ناڵى یوتیوب بڵاو كرده‌وه، هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى له لاى هه‌واداران و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان دروست نه‌كرد.
جێى ئاماژه‌یه پاش ماوەیەکی زۆر بێدەنگی، گۆرانیبێژى ناسراو سامى یوسف، کلیپێکی نوێی ئاینی بەناوی "Happiness" بڵاو کردەوە، تاكو ئێسته نزیكه‌ى 300 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه، هۆكارى كه‌م بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ خودى هونه‌رمه‌نده خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ده‌نگ ئه‌م كلیپه‌وه نه‌چووه به‌باشى وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانى تر‌ى، له كاتى بڵاو كردنه‌وه‌یدا.
سامى یوسف لەساڵی 1980 لەدایکبووە لە بەریتانیا، لە بنەچەدا دایک و باوکی خەڵکی ئازربایجانن، ناسراوە بەوەی بەردەوام گۆرانی بۆ ئاینی ئیسلام وتووە و تا ئێستا خاوەنی چەندین سرود و گۆرانی ئاینیە بە چەندین زمانی جیاواز.