له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای LG مۆبایلێكی نوێی بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به دیزاینێكی زۆر جوان و ناوازه دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی
"gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای LG دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای LG بۆ حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ یه‌كێك له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینه جوانه‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "LG Stylo 4"، وه‌ك كۆمپانیاكه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه ئه‌م مۆبایله زۆر به‌هێزه له‌ڕووی كه‌ڤه‌ر و شاشه‌وه كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ده‌گاته 6.20 و روونییه‌كه‌یشی ده‌گاته 1080 پیكسڵ به 2160 پیكسڵ.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله نوێیه‌كه زیاتر روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، مۆبایلی " LG Stylo 4" خاوه‌ن پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزه كه ده‌گاته 287 هێرتز له‌گه‌ڵ ڕامی سێ گێگابایت، جگه له‌وه‌یش میمۆری ناوه‌كی 64 گێگابایتی و 128 گێگابایته هه‌یه و ده‌توانی میمۆری ده‌ره‌كیشی بۆ دابنێیت كه به "microSD card" ناسراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 3300 میلی ئه‌مپێر و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كارده‌كات، له هه‌مان كاتدا ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن كامێراییه‌كی به‌هێزه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی ده‌گاته پێنج مێگاپێكسڵ و كامێرای دواوه‌ی ده‌گاته 13 مێگاپێكسڵ و نرخه‌كه‌یشی 170 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.