هه‌مووان ده‌زانین كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆربه‌یان حه‌زێكی زۆریان بۆ خواردنی كولێره به قیمه هه‌یه كه خواردنێكی وڵاتى توركیایه و له سه‌رده‌می سوڵتانی عوسمانییه‌كانه‌وه په‌یدا بووه.
كولیره به‌قیمه، یه‌كێكه له خواردنه به‌تام و ژه‌مه خێراكان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م ژه‌مه ئه‌وه ده‌توانیت سوود له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی چۆنییه‌تی دروست كردنه‌كه‌ی فێر ببیت.
بۆ ئاماده‌كردنی كولێره به‌قیمه پێویستت به‌م پێداویستییانه ده‌بێت ( 5 په‌رداخ ئارد، 1 كه‌وچكی زه‌ڵاته شه‌كر خومیره، نیو كه‌وچكی بچوك خوێ، 2 كه‌وچكی گه‌وره شیری وشك، ئاو به‌پێی پێویست، قیمه، ته‌ماته‌ی ورد كرا‌و، كه‌ره‌وز).
شه‌كر و خومیره‌كه له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاو تێكه‌ڵاو بكه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك دایبنێ، پاشان ئارد و خوێ و شیره‌كه تێكه‌ڵاو بكه و خومیره و شه‌كره‌كه‌ی بۆ زیاد بكه دواتر ئاو به‌پێی پێویست بۆی زیاد بكه، جوان بیشێله وازی لێبێنه تا جوان هه‌ڵدێت، پاشان قیمه و ته‌ماته و كه‌ره‌وزه‌كه جوان سوور بكه‌ره‌وه هه‌ویره‌كه بكه سه‌ر سینی فڕن قیمه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه، بیكه ناو فڕن به پله‌ی گه‌رمی 180.