میدیاكان له زاری ره‌غدی كچی سه‌دام حوسێن، مردنی عیزه‌ت دووری سكرتێری گشتی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراویان بڵاو كرده‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده زانیارییه‌شی له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی خوێن و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توونس گیانی له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی "
اخبار العراق" له به‌شی ئینگلیزییه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه عیزه‌ت دووری كۆچی دوایی كردووه، ئه‌مه‌یشی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پارێزه‌ری ره‌غد سه‌دام حوسێن بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی پارێزه‌ر "هه‌یسه‌م هه‌رش" كه پارێزه‌ری ره‌غد سه‌دام حوسێنه، به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، دووری به‌ر له مردنی كچه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنی ڕاسپاردووه، تا په‌یامی كۆچی دوایی و پرسه به خانه‌واده‌كه‌ی و كه‌سوكاری ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له میدیاكانی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، دووری له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توونس به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی خوێنه‌وه كۆچی دوایی كردووه، به بێ ئه‌وه‌ی جۆری نه‌خۆشییه‌كه و ناوی نه‌خۆشخانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
ماوه‌ی 15 ساڵه هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به دوای عیزه‌ت دووری تاكه سه‌ركرده‌ی هه‌ڵاتووی حزبی به‌عس كه‌وتوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بیدۆزنه‌وه و بگیرن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوور چه‌ندان به‌یاننامه‌ی ده‌نگی و نووسینی بڵاوكرده‌وه و داوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق و حكوومه‌ته‌كانی دوای ڕووخانی به‌عسی كردووه.