مره‌بای هه‌نجیر یه‌كێكه له جۆره تایبه‌ته‌كانی مره‌با و سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و جه‌سته‌ی به هێز ده‌كات و وزه‌یه‌كى گه‌رمى زۆرى پێ ده‌به‌خشێت.
له‌ڕێی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه به شێوه‌یه‌كى ئاسان ده‌توانیت فێرى چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی ئه‌م جۆره له مره‌با ببیت و بۆ خوانى به‌یانیانت ئاماده‌ى بكه‌یت.
مره‌با یه‌كێكه له خواردن و شیرنه‌مه‌نیه خۆشانه‌ی كه به‌هایه‌كی پڕ خۆراك و شیرینیه‌كی خۆش و سوكه بۆ خواردن، كه زیاتر له وه‌رزی زستان له‌و كاته‌ی میوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، مره‌با خواردنێكی شیرینه و به‌سووده بۆ له‌ش، زیاتر به‌یانیان ده‌خورێت و تامێكی شیرین و خۆشی هه‌یه، مره‌با له‌چه‌ندین میوه‌وه دروست ده‌كرێن وه‌ك: "هه‌نجیر- گێزه‌ر- پرته‌قاڵ- لیمۆ- فڕاوله- سێ‌و- خورما"، به‌ڵام زیاترین و باوترینیان له هه‌نجیر دروست ده‌كرێت.
شێوه‌ی دروست كردنی مره‌با به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر له هه‌نجیر بێ، سه‌ره‌تا هه‌نجیر ده‌هێنرێ، له‌گه‌ڵ شه‌كر و ئاو، ئه‌مه‌یش به دوو ڕێگه ده‌كرێ.
یه‌كه‌میان: شه‌كر و ئاوه‌كه ده‌هێنین ده‌یخه‌نه سه‌ر ئاگر بۆ ماوه‌ی 10 خولهك، تاوه‌كو ته‌واو تێكه‌ڵ ده‌بێ، پاشان هه‌نجیره‌كه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و ئاو و شه‌كره‌وه، تاوه‌كو به‌جوانی تێكه‌ڵ ده‌بێ، ئه‌مه‌یش پێویستی به 20 خولهك كوڵاندنه، به شێكى زۆرى خه‌ڵك هێڵیش ده‌خه‌نه ناو مرهباوه، به‌ڵام هه‌یه به‌ساده‌یی ته‌نیا لهههنجیر و شه‌كره‌وه دروستی ده‌كات.
دووه‌میان: كاتێك هه‌نجیر ده‌خرێته سه‌ر ئاگره‌وه، ئه‌مه‌یش له‌ناو هه‌ندێك ئاو ده‌كرێ، تاوه‌كو هه‌نجیره‌كه جوان نه‌رم ده‌بێته‌وه، دواتر شه‌كر و ئاوی له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش بۆ ماوه‌ی 30 خولهك له‌سه‌رى ده‌بێ، ده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ بخرێته سه‌ری، كه دوو سوودی هه‌یه، یه‌كێك بۆ توند بوونی مرهبایهكهوه ده‌بێ، سوودی دووه‌میشی بۆ خۆش بوونی تامهكهیهتی.
هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه باوه‌كان و كه خه‌ڵكی زۆر هۆگرینه و له وه‌رزی هاویندا له زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا هه‌یه و زستانیش به وشككراوه‌یی به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌خورێت.