كه‌مێك پێش ئێسته له شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى کچێک له خۆی كوشتووه و سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پۆلیس ڕاى گه‌یاند، گوومان له خۆ كوشتنه‌كه‌ى هه‌یه.
دره‌نگانى شه‌وى شه‌موو 23ى حوزه‌یران، كچێك له شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى خۆی كوشت، و و سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پۆلیس به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، گومانیان له خۆ كوشتنه‌كه‌ى هه‌یه، و ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى ده‌ربه‌نديخان كراوه.
هه‌ر به‌پێى گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى پیشه‌سازى شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بووه و كچه‌كه ناوى (ر.ك) و ته‌مه‌نى 16 ساڵه، به تاپڕێك كۆتایى به ژیانى خۆى هێناوه.