وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ هۆشداری دا، ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ست بكه‌وێ، هه‌ڕه‌شه ده‌بێ بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان، دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه ئومێدی هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكا به به‌كارهێنانی هێزیش دژی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه تاران ده‌وه‌ستێنین.
مایك پۆمپیۆ له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "
ئێم ئێس ئێن بی سی" گوتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نییه هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات، چونكه به‌مشێوه‌یه به ته‌واوی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌یش له‌بار ده‌چێ و سه‌رجه‌م وڵاتان لێی ده‌كشێنه‌وه.
زیاتر گوتی، به هیواین تاران تێ بگات و به ته‌واوی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه به گه‌یشتنی خاوه‌نداری كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی تاران هه‌ڕه‌شه ده‌بێ بۆ سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی دنیا.
ئاماژه‌ی دا، ئێمه ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بكات، نه‌ك خه‌ریكی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می مووشه‌كی بێ.
پۆمپیۆ دووپاتی كردووه، باس له هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ناكه‌ین، به‌ڵكوو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا به ئاشتی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دایه، به‌ڵام گه‌ر تاران هه‌ر سوور بێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ناچاره و پێویسته هێز دژی تاران به‌كاربهێنێت.