بەڤیدیۆ: یوسفەكەی هەولێر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەهەژێنێت

:: AM:09:12:24/06/2018 ‌
گەنجێكی شاری هەولێر بەهۆی بێدەرامەتی و بێكەسوكاری لە گۆڕستان و پارك و سەرشەقامەكان دەنوێت و خێرخوازێك كاتێك لێی دەپرسێت تۆ وەكو گەنجێك مۆبایلت هەیە؟ دەڵێت مۆبایل لە گۆڕستان شەحن دەكرێتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیییە تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاندووە بەجۆرێك یوسفی گەنج ناویان بە یوسفی هەولێر یان یوسفی بێكەسوكار یان یوسفی گۆڕستانەكان ناو دەبەن. ئەوەی گرتە دەبینێت بۆ بێكەس و ژیانی سەختی ئەم گەنجە دەگریت.

یوسف گوتی، باوكم مردووە و دایكم كوژراوە، براكانم لە خۆم ناگرن، چونكە هیچ كارێكم نییە بێكەسوكارم هیچ شتێك نییە بیخۆم، شەوانە لەسەر شەقامەكان دەنووم یان لە گۆڕستانەكان یان پاڕكەكان، كەس نییە لێم بپرسێت، برسیت نییە تێنووت نییە؟.

لە گرتە ڤیدیۆكە رستەیەكی یەكجار گرینگ و كاریگەر لە زاری یوسفەوە هاتەدەر، كاتێك خێرخوازەكە لێی پرسی چ ناونیشان، یان ژمارە مۆبایلێكت هەیە تا خەڵك هاوكاریت بكەن؟ یوسفی دابڕاو لە نازی دایە و بابەی گوتی، لە قەبرستان مۆبایل شەحن دەكرێ؟!.

هەر كەسێك بیەوێت هاوكاری یوسف بكات، دەتوانێت پێوەندی بەو ژمارەیە بكات 07704702442.



وشە - رامیار جەواد