سارا ساندرهز گوته‌بێژى كۆشكى سپى له رێستۆرانتێك ده‌رده‌كرێت و پاساوى خاوه‌نى رێستۆرانتهكهش ته‌نیا ئه‌وه‌یه سارا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كار ده‌كات.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
فڕانس پرێس دوێنێ سارا ساندرهز گوته‌بێژى كۆشكى سپى له رێستۆرانتێك داده‌نیشێت بۆ خواردنى نانى ئێواره، كه‌چى له‌لایه‌ن خاوه‌نى رێستۆرانته‌كه ده‌رده‌كرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت رێستۆرانته‌كه به ناوى زه رێد هێن بووه له لیكسنگتۆنى ویلایه‌تى ڤێرجینیا.
سه‌ره‌تا سارا خۆى رووداوه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه له تویتێك ناوى رێستۆرانتهكهى هێناوه، ده‌ڵێ "به ئه‌ده‌به‌وه رۆیشتم".
له كۆنگره‌ى رۆژانه‌ش له وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسان گوتى، "ئه‌م رووداوه زیاتر پێوه‌ندى بهرهفتارى ژنه خاوه‌ن رێستۆرانته‌كه هه‌یه، نه‌ك من هه‌موو كۆششێك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى ناكۆكم".
یه‌كێك له كارمه‌ندانى چێشتخانه‌كه گوتوویه‌تى، ته‌نیا دوو خولهك پێشوازییان له سارا كردووه، دواتر داواى لێ كراوه شوێنه‌كه به‌جێ بهێڵێت.
ستیڤانى ویلكینسۆن كه ژنێكه خاوه‌نى رێستۆرانتهكهیه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له‌باره‌ى رووداوه‌كه گوتوویه‌تى، "سارا له به‌رژه‌وه‌ندى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات كه حكوومه‌تێكى نامرۆیى و نائاكارییه" بۆیه ناتوانێ پێشوازى له كه‌سێك بكات كه داكۆكى له سیاسه‌ته توندوتیژه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ بكات.
به‌هۆى چه‌ند بڕیارێكه‌وه كه له باره‌ى په‌نابه‌ران داویه‌تى، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى رێكخراوه مرۆیییهكان بووه‌ته‌وه.