له كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵ له ڕووسیا، بێژه‌رێكی كۆڵۆمبی له لایه‌ن هانده‌رێكه‌وه له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر.
جوولیه‌ت گۆنرالیس بێژه‌رێكی كۆڵۆمبی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانی كه‌ناڵی "DW"ی ئه‌ڵمانییه، ئه‌مساڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجام و هه‌واڵه تایبه‌ته‌كانی مۆدنیال، ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕووسیا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بوو.
له یه‌كێك له كاته‌كاندا، پیاوێك له‌پڕ خۆی كرد به ناو بابه‌ته‌كه‌دا و به ماچكردنی ڕوومه‌ت و ده‌ستدان له سنگی بێژه‌ره‌كه‌وه، ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش ته‌واو له میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه و ئه‌و كچه بێژه‌ره‌ی تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و حاڵه‌تی ناخۆش له‌ناو خه‌ڵكدا كرد، بۆیه سكاڵای له كوڕه هانده‌ره‌كه كرد و به كه‌سێكی بێ ڕێز ناوی برد.
له ڕێی به‌رنامه‌ی سكایپه‌وه، هه‌ریه‌ك له بێژه‌ر و هانده‌ره‌كه پێوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆ چاتیان ڕێك خست، تێیدا هانده‌ره‌كه به‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زارییه‌وه داوای لێبوردنی كرد، به جولیه‌تی ڕاگه‌یاند كه مه‌به‌ستی كاره‌كه‌ی بێزاركردن و بێ ڕێزی نه‌بووه.
جولیه‌تیش پێی گوت كه نایه‌وێت وه‌ك قوربانی ده‌ستدرێژی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ته‌نیا ده‌یه‌وێت كاره‌كه‌ی بكات و هه‌واڵه‌كان بۆ خه‌ڵك بگوازێته‌وه، داوای لێ كرد شتی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌كاته‌وه و لێی خۆش بوو.