دوێنێ له ئه‌نجامى به‌ربوونه‌وه‌ى ئامێره‌كانى ده‌نگدان فه‌رمانبه‌رێكى كۆمسیۆن گیانى له ده‌ست دا، سه‌رۆكى لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى عێراق پێی وایه ساخته‌كاران ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یان كوشتووه.
دوێنێ له كۆگایه‌كى شارى كه‌رخ له به‌غداى پایته‌خت له ئه‌نجامى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئامێره‌كانى ده‌نگدان، فه‌رمانبه‌رێك گیانى له ده‌ست دا و سێ فه‌رمانبه‌رى تر‌ى كۆمسیۆن بریندار بوون.
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یانراوێكدا مردنى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، له كاتى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى گیانى له ده‌ست داوه و له باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه‌ش ده‌ڵێ، "لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت".
پێگه‌ى رۆژنامه‌ى
زه‌مانى عێراق، زانیارى له یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانى كۆمسیۆن وه‌رگرتووه كه گوتوویه‌تى، "ئامێره‌كان له سه‌ر ره‌فه‌كانى كۆگاكه به‌رێكوپێكى دانراون". ئه‌مه‌ش گومان له كه‌وتنه خواره‌وه‌یان دروست ده‌كات.
عادل نوورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه، كوشتنى ئه‌و فه‌رمانبه‌ر به ئه‌نقه‌ست بووه و له‌لایه‌ن ساخته‌كارانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
نوورى له لێدوانێكى كه هه‌ر رۆژنامه‌ى زه‌مان بڵاوى كردووه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، ئه‌وانه‌ى كۆگاكه‌ى كۆمسیۆنیان سووتاند، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ویستوویانه ئامێره‌كانى ده‌نگدان له‌ناوبه‌رن، ده‌ڵێ "لیژنه‌كه‌مان به‌ڵگه و وێنه‌ى ته‌واوى هه‌یه كه ئامێره‌كان زۆر به باشى له‌سه‌ر ره‌فه‌كان جێگیر كراون".