سوودەكانی ماست بۆ لەشی مرۆڤ

:: PM:12:15:24/06/2018 ‌
 ماست دەتوانرێت لە چەندان جۆری جیاوازی شیر دروست بكرێت وەكو شیری چەوری تەواو، كەم چەوری، شیری مانگا، بزن و مەڕ، زۆر زیندەوەری میكرۆسكۆپی لە ماستدا دەژی كە بەكتریای سوودبەخشن یان پرۆبیۆتیكس كە یارمەتی سیستەمی هەرسی دەدەن و گرنگترین سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: خۆراك بە قژ دەدات، ماست مۆیستۆریزینگی تێدایە كە دەتوانرێت راستەوخۆ بەكاربهێنرێت بۆ قژ تا تەندروست و سروشتی بێت، ئەگەر هەستت بە وشكبوونەوە و بێهێزبونی قژت كرد، بەهۆی مادە كیمیایی و شامپۆ ناتەندروستەكانەوە ئەوە دەتوانیت سوود لە ماسكی ماست وەربگری و ڤیتامین B5 لە ماستەوە بە قژ دەگات و لە نەخۆشییەكانی پێست و گرفتەكانی قژ دوورتان دەخاتەوە.

دووەم: ماست ناسراوە بە پرۆتین لە 100 گرام ماستدا نزیكەی 6 گرام پرۆتین هەیە، لەشت پێویستی بە پرۆتینە بۆ زۆر فرمان وەكو میتابۆلیزم، گەشەكردنی ماسوولكە، كۆنترۆڵكردنی ئارەزووی خواردن، خواردنی ماست وات لێدەكات هەست بە برسیەتی نەكەیت و بڕێكی كەم كالۆری تێدایە بەمەش كێشی لەش كەم دەكاتەوە.

سێیەم: چاكبوونەوە خێراتر دەكات، هەندێك كەس لەكاتی ئەنجامدانی راهێنانی جەستەی قورس ماسولكەكانیان تووشی گرژبوون یان تووشی برین دەبێ، دەتوانرێت لەم كاتەدا ماست بخورێت، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە و بەسوودە بۆ چاكبوونەوەی ئەو ماسولكانەی كە توشی زیان بوون.

چوارەم: ئاستی كۆڵیسترۆل رێك دەخات، وەك پێشتر باسكرا، ماست بڕێكی زۆر پرۆبیۆتیكسی تێدایە، ئەمەش دەتوانێت ئاستی كۆلیستڕۆڵی LDL كەم بكاتەوە و زیاد بوونی LDL دەمارەكان تووشی ڕەقبوون دەكات لەگەڵ نەخۆشییەكانی دڵ، بەكارهێنانی ماست بەشێوەیەكی ئاسایی یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات، چونكە ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ لە خوێن كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد