رەنگە بەهۆی ئەم هێمایەوە سزا بدرێن

:: PM:01:49:24/06/2018 ‌

هەردوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی سویسڕا شێردان شەكیری و گرانێت چاكا مەترسی راگرتن و سزادانیان لە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا لەسەرە بەهۆی ئەم هێمایەی دەستەكانیانەوە.

هەڵبژاردەی سویسڕا لە یاریی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی سڕبیای بردەوە، هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن شاكیری و چاكا بە رەگەز ئەلبانی تۆمار كران.

شاكیری و چاكا دوای تۆماركردنی گۆڵەكان بەدەستەكانیان هێمایان بۆ دروشمی بازی ئەلبانیا كردبوو وەك ئاماژەیەك بەرامبەر ئەو كوشتارگەیەی كە سڕبییەكان لە ساڵی 1999 دەرهەق هاووڵاتیانی موسڵمانی كۆسۆڤۆ ئەنجامیان دابوو.

هەردوو یاریزانەكەی هەڵبژاردەی سویسڕا دانیان بەوەدانابوو هێماكانیان سیاسی بووە و سەرپێچی عورف و یاسا ناودەوڵەتییەكان بووە.

لای خۆیەوە لیژنەی تەمبێكردنی یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) دوێنێ شەموو ئاشكرای كردبوو كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن و هەروەها لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی یەكەتیی تۆپی پێی سڕبیا و هاندەرانی هەڵبژاردەكە دەكەن كە دەرهەق بەو دوو یاریزانەی ئەنجامیانداوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م