جیا لە تەمەن چی تر دەبێتە هۆی چرچبوونی پێست؟

:: PM:02:10:24/06/2018 ‌
راستە كە كرداری پیربوون دەبێتە هۆی چرچبوونی پێست، چونكە بەرهەمهێنانی كۆلاجینی سروشتی رەنگ زەرد لە پێستدا بەپێی تەمەن و ساڵەكان كەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی شلبوونەوەی خانەكانی پێست و چرچ بوونیان، بەڵام زۆر هۆكاری تر هەن بۆ چرچبوونی پێست كە پێوەندی بە تەمەنەوە نییە و بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: خواردنی خۆراكە پر شەكرەكان، خواردنی بڕێكی زۆر شەكر مەترسیدارە یەكێك لە زیانە باوەكانی زیادبوونی كێشی لەشە، ئەو خۆراكانەی كە شەكریان تێدایە دەبنە هۆی چرچبوونی پێست.

دووەم: جگەرەكێشان، هەزاران ژەهر بە لەشت دەبەخشت، تەنیا بە كێشانی جگەرەیەك، زۆرێك لەو مادە ژەهراویانەی كە هەڵیدەمژین زیان بە دەمارەكانی خوێن دەگەیەنێ و ڕێ لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست دەگرێ، ئەمەش هۆكارێكە بۆ چرچبوونی پێست.

سێیەم: تیشكی خۆر، خۆر پێویستە بۆ لەش، چونكە سەرچاوەی ڤیتامین Dیە، بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی دیاریكراو بێت، چونكە زۆر خۆ دانە بەر تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی شێرپەنجەی پێست و زوو پیربون. بەتایبەتی لە نیوان 10 بەیانی تا 4 پاش نیوەڕۆ بە هەموو شێوەیەك دوور كەونەوە لە خۆدانە بەر تیشكی خۆر.

چوارەم: كەمخەوی، وەكو دەزانین فشاری دەروونی دەبێتە هۆی خەوزڕان، بەمەش نووستن كەم دەبێتەوە و پێست تووشی هیلاكی و چرچبوون دەبێت، زۆر ڕێ هەن تا ڕێگری لە خەوزڕان بكەن، وەكو خواردنەوەی چای بابوە یان شەربەتی گێلاس، یان بەكارهێنانی زەیتە سروشتییەكان، بۆیە پێویستە نووستن رێك بخرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆكارێك بۆ چرچبوونی.

پێنجەم: شێوازی ژیان، ئەو كەسانەی كە لە شارە قەرەباڵغەكان دا دەژین پێستیان جیاوازە لەو كەسانەی لە كەشوهەوایەكی پاكدا دەژین، چونكە هەبوونی ژینگەیەكی پیس كار لە چرچبوونی پێست دەكات و نیشانەكانی پیربوون خێراتر دەكات، لەم حاڵەتەدا باشترە مەكیاج نەكرێت یان ئەگەر كرا دڵنیا ببەوە لە پێكهاتە و جۆری ئەو مەكیاجەی بەكاری دەهێنیت تەواو سروشتی و بێ‌ زیان بێت، بۆ ئەوەی پێست بە شێوەیەكی خراپتر تووشی چرچبوون نەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد