وه‌ك یارمه‌تییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای دروستكردنی پێوه‌ندییان لاوازه و به دوای هه‌لێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن، شاره‌زایان به بڕی 15 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خۆشه‌ویست و كهپڵت بۆ ده‌دۆزنه‌وه كه ڕه‌نگه تا كۆتای ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵتدا بمێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باسی ڕێیه‌كی زۆر باش ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست و نووسیویه‌تی، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێزار بوون له گه‌ڕان به‌دوای خۆشه‌ویستدا وه‌ك هاوكارییه‌ك كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاپێكی تایبه‌تی دانا به‌ناوی "Tinder Picks" ه‌وه كه ئاپه‌كه ته‌نیا له سیسته‌می IOS10 دا كار ده‌كات و تایبه‌ته به‌و كه‌سانه كه به‌دوای خۆشه‌ویستدا ده‌گه‌ڕێن، ده‌یانه‌وێت هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاریان له خۆیان بچێت و له‌گه‌ڵیدا بگونجێت و ببێته هاوسه‌ری تا كۆتایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵی بمێنێته‌وه.
ئه‌پڵ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م ئاپه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌گشتی ده‌توانی ئه‌م ئاپه به‌كار بهێنیت بۆ دۆزینه‌وی خۆشه‌ویست كه ئێسته ئاپه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراودا به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك "به‌رازیل، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، توركیا، مه‌كسیك، فڕه‌نسا، سوید و رووسیا" به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه كه ئه‌م ئاپه به هه‌موو دنیادا بڵاو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك سوودی لێ وه‌ربگرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست.