بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی خانمه ئه‌ستێره‌ی ناسراوی كورد "په‌رواز حوسێن" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی په‌رواز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، سه‌رنجی هه‌وادارانیان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشاوه به دوو هاوسه‌ری ڕۆمانسی ناویان ده‌به‌ن، به‌شێكیش له هه‌وادارانی پییان وایه، په‌رواز نمایش ده‌كات و گۆران له ماچ كردنه‌كه سارده.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ "گۆران"ی هاوسه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌هۆی ساردی له نیشاندانی خۆشه‌ویستی گۆران بۆ په‌رواز ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه.
په‌رواز حوسێن له ساڵی 1989 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایك بووه ئێسته له ه‌ه‌ولێر ده‌ژی، له وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی "MBC" له پڕۆگرامی "ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ی ساڵی 2013 به‌شداری كردووه، هاوسه‌ری گۆرانیبێژی ناسراوی كورد گۆران ساڵحه و خاوه‌نی دوو منداڵن.