له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا و پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری و ده‌ركه‌وتنی له میدیاكاندا دووركه‌وتووەته‌وه، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌مى به‌شێوه‌ى ده‌نگ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو جارێكی تر هه‌موو ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان باسی ئه‌و یان ده‌كرد.
خانمە گۆرانبێژی ناسراوی کورد "ئالان عومەر" نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رى خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوکردەوە، ئه‌م به‌رهه‌مه له تیكستی شیركۆ بێكه‌س و ئاماده‌كردنی ڤیدیۆ هه‌لمه‌ت جبار و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره.
ئالان عومەر گۆرانیبێژی کورد لە ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و دەرچووی پەیمانگای پزیشکیشە، لە ساڵی 2001 یەکەم ئەلبۆمی بڵاودەکاتەوە و بەدوای ئەوەیشدا لە ساڵی 2002 ئەلبۆمی دووەمیشی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئێسته لە سوێد دەژیێت و ماوه‌یه‌ك كاری ڕاگه‌یاندنی ده‌كرد له‌و وڵاته.