ساتی كه‌وتن و ده‌رهێنانی وه‌زیرێكی ژنى هیندی له ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه ته‌نانه‌ت ئه‌م بابه‌ته زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی یوتوبیشی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه هی پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ره، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسانی هیند له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك لێدانێك له‌و خانمه ئه‌مه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و خانمه‌ی ده‌كه‌وێته ناو زێرابه‌كه وه‌زیری شاره‌وانی هیندستانه بۆ چاودێری پڕۆژه‌یه‌ك هاتۆته گوندێك، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی ڕاوه‌ستاوه پڕۆژه‌كه شكست ده‌هێنێت و كاره‌سات ڕووده‌دات و وه‌زیره‌كه ده‌كه‌وێته ناو زێرابێك كه پڕیه‌تی له چڵكاوی ماڵانی ئه‌و گوونده.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاواتیان خواستووه كه زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان به‌سه‌ر بێت بۆی بزانن گه‌ل له چ حاڵێك ده‌ژییت.
وه‌زیره‌كه تووشی شكاندنی سه‌ر و قاچه‌كانی و ده‌رچوونی باڵی ده‌بێت و چه‌ندان پاسه‌وان و كرێكار بریندار ده‌بن، خه‌ڵكی نه‌فره‌تی زۆریان بۆ ناردووه و پێیان گووتووه پێویسته به باشی چاودێری پڕۆژه‌كان بكه‌یت.