دوای ڕێكخستنی دیدارێك له نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی پورتوگال، دووباره ڕه‌فتاره ناشیرینه‌كه‌ی سه‌رۆكی پورتوگال میدیاكانی هێنایه قسه كه به‌رانبه‌ر تره‌مپ ئه‌نجامی دا.
دیدارێك له نێوان مارسیلۆ ریبیلۆ دی سوزا سه‌رۆكی پورتوگال و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕێك خرا، له كاتی به‌خێرهاتنی مارسیلۆ، تره‌مپ له به‌رده‌م كۆشكی سپی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد تا به جوانترین شێوه پێشوازی لێ بكات و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
مارسیلۆ وا ناسراوه كه ته‌وقه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كات، به‌ره‌و لای خۆی ڕای ده‌كێشێت، به جۆرێك كه ته‌رازووی كه‌سی به‌رانبه‌ر له ده‌ست ده‌دات و خه‌ریكه ده‌یخات به زه‌ویدا.
له‌م دیداره‌شدا هه‌مان ڕه‌فتاری به‌رانبه‌ر تره‌مپ كرد، كه له‌ناو خه‌ڵكدا به ڕه‌فتارێكی ناشیرین و خۆویستانه ناسراوه و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای پێ تووڕه بوو.