یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كێشاوه‌ته‌وه و بووه به په‌رله‌مانتاری عێراق له 12ی ئایاره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته كه‌ره‌سته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "وشه" كه‌ره‌سته و پاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه لای یوسف محه‌مه‌د ماوه‌ته‌وه به‌هاكه‌ی ملیارێك و 236 ملیۆن دیناری عێراقییه. په‌رله‌مانتارێك ئه‌وه به "جۆرێك له گه‌نده‌ڵی" ناو ده‌بات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و له 2015ه‌وه بۆ په‌رله‌مان سوودی نه‌بووه.
ملیارێكی په‌رله‌مانی خواردووه
به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" له به‌شه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركه‌وت، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، تا ئێسته كه‌ره‌سته‌ی زۆری په‌رله‌مانی كوردستانی لایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگی پێویستی هێناوه وه‌ك په‌رله‌مانتار. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له كه‌ره‌سته و خانوو و ئۆتۆمبیلانه‌ی موڵكی په‌رله‌مانی كوردستانن، نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
له به‌دواداچوونه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، تا ئێسته یوسف محه‌مه‌د چوار ئۆتۆمبێلی "تۆیۆتا لاندكرۆز لێگزس هه‌شت پستۆن"، چه‌ك و فیشه‌كی و پێداویستی سه‌ربازیی 40 پاسه‌وان و دوو ڤێلای له گوندی ئیتاڵی له هه‌ولێر كه موڵكی په‌رله‌مانی كوردستانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی به‌كار دێنێت و نه‌یداوه‌ته‌وه به ئیداره‌ی په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و خه‌مڵاندنه "وشه" له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا له پسپۆڕانی وه‌رگرتووه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی موڵكی گشتیی كه لای یوسف محه‌مه‌د ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌گشتی بای 336 ملیۆن دینار ئۆتۆمبێلی لایه و دوو ڤێلایهكهیش نرخی هه‌ر یه‌كێكیان سه‌رووی 300 هه‌زار دۆلاره، واته 720 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هه‌ردوو ڤێلاكه، جیا له‌وه‌یش چه‌ك و فیشه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی پاسه‌وانیشی بایی ده‌یان ملیۆن دیناره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی ژمێریاریی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند "له 23ی حوزه‌یرانی 2015 به دواوه، مانگانه بڕی پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار دینار مووچه بۆ یوسف محه‌مه‌د رۆشتووه، تا 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كاته 180 ملیۆن دینار به‌بێ ده‌وام".
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان، كۆی گشتی كه‌ره‌سه‌ته و پاره كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ یوسف محه‌مه‌د چووه ده‌كاته ملیارێك و 236 ملیۆن دیناری عێراقی.
خانوو و مووچه‌ی زانكۆ
جیا له‌و موڵكانه‌ی په‌رله‌مان، یوسف محه‌مه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر خانوویه‌كی زانكۆی سلێمانیشدا گرتووه، له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته په‌رله‌مانیش خانووه‌كه‌ی لای خۆی گل داوه‌ته‌وه و شێوه‌یه‌ك ڕێی نه‌داوه مامۆستایه‌كی تری زانكۆ سوودی لێ وه‌ربگرێت، له كاتێكدا ده‌یان مامۆستا پێویستیان به شوێنی مانه‌وه‌یه.
هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان
ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی په‌رله‌مان، له‌و ماوه‌یه‌ی یوسف محه‌مه‌د له په‌رله‌مان نه‌ماوه، ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كار هاتوون و هیچ سوودێكیان بۆ په‌رله‌مان و خه‌ڵك نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه جۆرێكه له گه‌نده‌ڵی.
ڤه‌مان روونی ده‌كاته‌وه كه گه‌نده‌ڵی هه‌ر ئه‌وه نییه پاره ساغ بكرێته‌وه، ده‌وام نه‌كردن له دامه‌زراوه‌یه‌ك و مووچه وه‌رگرتن لێی، به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بێ ئه‌وه‌ی سوودی گشتی بۆ دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كه هه‌بێ، جۆرێكی دیار و ئاشكرای گه‌نده‌ڵین.
زیاتر گوتی، كاتێك كه‌سێك خۆی له كارێك یان پۆستێك ده‌ست ده‌كێشێته‌وه، ده‌بێ ویژدانی خۆی بكاته حاكم و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی وازی لێ هێناوه، بگێڕێته‌وه، نه‌ك بۆ سوودی كه‌سی خۆی به‌كاری بهێنێت.
یوسف محه‌مه‌د نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌ر له كاتی دامه‌زراندنییه‌وه، بزووتنه‌وه‌كه كاری له‌سه‌ر دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی شه‌خسی ده‌كرد، جیا له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاریان بۆ هه‌ڵبژاردن دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بوو، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كانی خۆیان نه‌یانتوانی خۆڕاگر بن به‌رانبه‌ر ئیمتیازات.