به‌گوێره‌ی ئه‌و داتا و به‌ڵگانه‌ی له ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه، دووپات له بوونی ساخته‌كاری گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندی لیستی یه‌كێتی له كه‌ركووك ده‌كه‌نه‌وه و ده‌نگه‌كانی ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی جیاوازی زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌یه.
ئه‌نجامی ده‌ستی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له قوتابخانه‌ی پێشه‌وا له شارۆكه‌ی داقووقی باشووری كه‌ركووك به فه‌رمی ده‌ست میدیاكانی عێراق كه‌وتوون و دووپات له بوونی ساخته‌كاری گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه.
له
به‌ڵگه‌كان هاتووه، له وێستگه‌ی یه‌كی بنكه‌ی ده‌نگدانی پێشه‌وا ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی 222 ده‌نگ بووه بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام له ژماردنه‌وه‌ی ده‌ست ته‌نیا 125 كه‌س ده‌نگیان به یه‌كێتی داوه، به‌مه‌یش 97 ده‌نگ زیاد كراوه، هه‌روه‌ها له وێستگه‌ی دووی بنكهكهی ده‌نگدان 220 ده‌نگ له ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كێتی بووه، به‌ڵام ژماردنی ده‌ست ته‌نیا 124 ده‌نگ بووه و جیاوازییه‌كه 96 ده‌نگه.
له وێستگه‌ی سێ 214 ده‌نگی ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كێتی بووه، له ژماردنه‌وه‌ی ده‌ست ته‌نیا 103 ده‌نگ بوونی هه‌بووه و جیاوازییه‌كه 111 ده‌نگ بووه، له وێستگه‌ی چوار 26 ده‌نگ و له وێستگه‌ی پێنج 28 ده‌نگ و له وێستگه‌ی شه‌ش 88 ده‌نگ و له وێستگه‌ی حه‌وتیش 63 ده‌نگ جیاوازی هه‌بووه له ژماردنی ده‌ست و ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی، به كۆی گشتی له‌و بنكه‌یه‌ی ده‌نگدان 509 ده‌نگ زیاتر له ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كێتی هه‌ژماركراوه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه كه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌ك له گۆڕان و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كانی تر دووپاتیان له ساخته‌كاری گه‌وره له لایه‌ن یه‌كێتی كرده‌وه و حزبه‌كه‌یان به هاككردنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان تۆمه‌تبار كرد.