كچه پێشكه‌شكار و فاشیۆنیست هه‌نار ئه‌نوه‌ر ئاشكراى كرد، پڕۆژه‌یه‌كى میدیایى هه‌یه به ناوى "هه‌نار شۆ" كه كاره تایبه‌ته‌كانى خۆى تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌نار ئه‌نوه‌ر كچێكى دانیشتووى شارى هه‌ولێره، له چه‌ندان بوارى وه‌ك راگه‌یاندن و فاشیۆن كار ده‌كات، له دوایین هه‌وڵى خه‌ریكى پڕۆژه‌یه‌كى راگه‌یاندنى تایبه‌ته.
له لێدوانێكى بۆ "وشه" هه‌نار گوتى، "سه‌رقاڵى پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌تم كه میدیاییه، بریتییه له ماڵپه‌ڕێكی ئۆنلاین به‌ناوى "هه‌نار شۆ مه‌گه‌زین"، له شێوه‌ى گۆڤارێكى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت كاره‌كانى خۆم و هه‌واڵى تایبه‌ت به فاشیۆنى و مۆداى تێدا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه".
هه‌نار له دایكبووى شارى كۆیه‌یه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، جیا له كارى هونه‌رى و به‌شداربوون له نواندن، كارى رێكلام ده‌كات و له یه‌كێك له كه‌ناڵه ناوخۆیییه‌كانیش بێژه‌ره.
ئه‌و پێی وایه به ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كه‌ى زیاتر بره‌و كار و ستایله‌كانى خۆى بدات، به تایبه‌تى له بوارى فاشیۆندا.
پشتیوان عه‌باس