كۆمپانیای BMW ی ئه‌ڵمانی له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له باشترین و ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی دروست كرد كه خاوه‌ن دیزاینێكی جوان و بزوێنه‌رێكی به‌هێزه كه ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می BMW ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له باشترین و ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "X2" ه‌وه كه BMW ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی دروست كردووه، پێشتر هیچ به‌رهه‌مێكی له‌م جۆره ئۆتۆمبێله دروست نه‌كردووه و تا ئێسته‌یش نه‌زانراوه كه ئایا بۆ ساڵه‌كانی دواتر له‌م به‌رهه‌مه دروست ده‌كات یان نا؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، وه‌ك له دیزاینه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له ئۆتۆمبێله‌كانی BMW دروست كراوه له‌ڕووی قه‌باره و شێوازی دیزاینه‌وه، چونكه ئه‌م ئۆتۆمبێله قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه و له‌سه‌ر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره دروست كراوه كه ئه‌مه‌یش وایكردووه ناوه‌وه‌ی فراوانتر بێت و حه‌وت جێی دانیشتنی هه‌بێت و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ده‌ڵێن ئه‌م ئۆتۆمبێله خێزانییه.
كۆمپانیای BMW له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله روونكردنه‌وه‌ی داوه كه هێزی 258 ئه‌سپی هه‌یه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی ده‌گاته 2.0 ئینج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن چوار تۆربۆیه و شه‌ش پستۆنه، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 36 هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.