به‌پێی لێدوانێكی خۆی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لای ڕۆژنامه‌نووسێكی شاری سلێمانی، به‌وه‌ی شیراز به "كیم كارداشیانی سلێمانی ناسراوه"، دڵخۆشه كه وای پێ ده‌ڵێن، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بوون له وێنه‌ی شیراز، به‌ڵام نازناوی كارداشیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ورووژێنه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی بۆ شیراز دروست كرد و ئه‌ویش بێده‌نگی شكاند له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرامه‌وه.
شیراز جه‌لال خاتوونه ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی و خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می سینه‌مایی و شانۆیی و درامایه، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی : "ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له منه‌وه له‌باره‌ی كیم كارداشیانی سلێمانی. ئازیزان دوای چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنم له ماڵپه‌ڕی دواڕۆژه ئه‌نجام دا، سه‌ره‌تا پرسیارم لێ كرا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانم به ڕاست و دروستی دایه‌وه گوایه من گوتبێتم له كیم كارداشیان ده‌چم، من ته‌نیا گوتوومه هاوڕێ نزیكه‌كانم یان چه‌ند هه‌وادارێكم رووخسارم له‌و كه‌سه ده‌چێت، پێم وابوو ئه‌مه بابه‌تێكی نۆرماڵه ئه‌وه‌نده گرنگ نییه كه من رووخسارم له هه‌ركه‌سێك بچێت، هیوادارم له‌وه بگه‌ن مه‌به‌ستم رووخسارم بوو نه‌ك هیچ شوێنێكی تر با یه‌كتری نه شكێنین له‌سه‌ر حاڵی نه بوونێك، به ڵام به‌داخه‌وه له بری به رزكردنه وه ی خاتوونێكی شانۆكاری كورد، ئه م بابه‌ته‌یان به‌شیوازێكی تر بڵاو بووه‌وه، دووباره ده‌یڵێمه‌وه من نه‌ك له كارداشیان ناچم به‌ڵكوته نها له ژنێكی به شه‌ره‌فی كورد ده‌چم، تكاشتان لێ ده‌كه‌م كه چیتر سووكایه‌تی نه‌ك به‌من، به هی ئافره‌تێكی كورد مه‌كه‌ن، ئێمه‌ش خاوه‌ن كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فین بێهێزمان مه‌كه‌ن له كاره هونه رییه كانمان".
به‌شێكیش له هه‌وادارانی پێیان وایه ئه‌م كاره‌ی شیراز خۆی به پلان كردوویه‌تی تا زیاتر بناسرێت و هه‌موو كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
شیراز جه‌لالی شانۆكار له ساڵی 1989 له شاری سلێمانی له دایك بووه و ئێسته‌ش له هه‌مان شار درێژه به‌ژیان ده‌دات و خه‌ریكی كاری سینه‌ما و شانۆیه، شیراز چه‌ندان پڕۆژه‌ی نوێی هونه‌ری له به‌رده‌سته و ئێسته كار له درامایه‌كی نوێ‌دا ده‌كات كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له كوردستان په‌خش بكرێت.