به‌گوێره‌ی داتاكان، بڕی هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه نزم بووه‌ته‌وه و به‌ڕێژه‌ی 15.9% خه‌مڵێنراوه له مانگی حوزه‌یران، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له مانگی حوزه‌یراندا بڕی هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه 592,800 به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه بوو، به‌به‌راورد به مانگی ئایاردا كه 705,200 به‌رمیل نه‌وت بوو ڕۆژانه، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هیندستان له‌به‌ر مه‌ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕێژه‌كه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هیندستان له دوای چینه‌وه به دووه‌م گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران دێت، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی خۆلادان له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بڕی هاورده‌كردنه‌كه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو چیتر نه‌وت له كۆماری ئیسلامی هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌كات.
دوای كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، فشار و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران ڕۆژ دوای ڕۆژ له زیادبووندان، ده‌یان كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی له ترسی سزاكانی واشنتن، له ئێران كشاونه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یشدا، كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌كات كه نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو ده‌گه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی دنیا.