چەند ڕێگەیەكی ئاسان بۆ سووتاندنی چەوریی ورگ

:: AM:09:30:07/12/2016 ‌

ژنان و پیاوان هەمیشە ئارەزووی جەستەیەكی ڕێك و جوان دەكەن. بەڵام بێشك گەیشتن بەم باڵا ڕێكییە كاری دژواری دەوێت. بۆیە هەوڵ دەدەین لەم بابەتەدا چەند ڕێگەیەكتان نیشان بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجتان. یەكێك لە و پرسیارە باوانەی كە زۆر دەكرێت ئەوەیە كە چۆن بتوانم چەوری دەوری ورگم بتوێنمەوە؟ لە بیریشتان نەچێت ئەم چەورییەی سەرەڕای ئەوەی بووەتە ناشیرینكردنی جەستەو باڵای مرۆڤ، هاوكات ترسناكترین جۆری چەوریشە دەبێتە هۆكاری تووشبوونی چەندان نەخۆشی.

لێرەدا چەند ڕێگەیەكی گونجاو دەخەینە بەرچاوتان بۆ كەمكردنەوەی چەوریی ورگ :
یەكەم- خەو : درەنگ خەوتن و كاركردن تا كاتێكی درەنگ و مانەوە لەسەر كار و كەم خەوتن كارێكی خراپە. چونكە ئەگەر یەكسانییەك لە نێوان كار و خەوتندا نەكەیت، ئەوا بێگومان جەستەت بە ماندوێتی دەمێنێتەوە و بەمەش جەستەت دەست دەكات بە بەرهەمهێنانی زیاتری مادەی (گرۆلین) كە دەبێتە هۆی  زیادبوونی ئارەزووی شیرینی و خواردن. ئەمانەش هۆكارن بۆ دروستبوونی چەوری زیادە لە ورگدا. بۆیە بە خەوتن دەتوانیت بەرهەمهێنانی هۆرمۆن لە جەستەدا گۆڕانی بەسەردا بێنیت.

دووەم- ڕاهێنانی وەرزشی ماوەكورت : ئەنجامدانی هەزاران جار لە ڕاهێنانی كرانچ كە تایبەتە بەورگ، لەوانەیە هۆكار بێت بۆ بەهێزبوونی ماسولكەكانی ورگ. بەڵام گومانی تێدا نییە بەهۆی بوونی لا ئەستوورەكانی ورگ (لا دەمانچەییەكانیشی  پێ دەگوترێ) كە دەكەونە ئەم لاو ئەولای ورگ، ناهێڵن ببنە هۆكاری تواندنەوە و لاوازی چەوری ورگ. بۆیە پێویستە بە دوای ڕاهێنانی كرانچ  چەند ڕاهێنانێكی تر ئەنجام بدەیت كە زیاتر دەمارەكانی ورگتان تووشی هیلاكی و جووڵە دەكات و دەبێتە هۆی زیاتر ئارەق پێكردنەوە و  لێدانی دڵ خێراتر دەكات .

سێیەم- شەكر دوژمنی سەلامەتی : %80 چەوری ورگ لە ئەنجامی ئەو سیستەمە خۆراكییەوە سەرچاوە دەگرێت كە تۆ لەسەری دەڕۆیت. بۆیە پێویستە بۆ كەمكردنەوەی یان لابردنی چەوری ورگ هەندێك لە كالۆرییەكانی ژەمەكانت كەم بكەیتەوە یان هەوڵ بدە بە سەوزەوات، پرۆتین، زەڵاتە جێگەی ئەو خۆراكان پڕ بكەیتەوە كە پڕن لە كالۆری تا كاریگەری هەبێت لە سەر دابەزاندنی چەوری ورگت.  یاخود دەتوانیت كەمێك دارچینی بە قاوە یان هاڕاوی جۆ  تێكەڵاو بكە و هەموو ڕۆژێك لێی بخۆیت . چونكە هۆكارە بۆ ڕاگرتنی شەكری خوێن و هەروەها هەستی تێری بە درێژایی رۆژ لەلاتان دروست دەكات.

چوارەم- ڤیتامین c: هۆكاری كەمبوونەوەی پەستان لەلای مرۆڤ دروست دەكات. باشترین جۆری ڤیتامینە بۆ ئەو كەسانەی تووشی پەتا یان هەڵامەت دەبن. ئەم ڤیتامینە چەوری دەگۆرێت بۆ وزە وە یارمەتیدەرە لە سووتاندنی چەوری جەستەدا. بووەتە پێداوستییەكی گرنگ لە سووتاندنی چەوریدا.

پێنجەم- خواردنی چەوری : سووتاندنی چەوری كاتێكی زۆری پێویست نییە. ئەوە شەكرە كە دەگۆڕێت بۆ چەوری و پێی قەڵەو دەبیت نەك چەوری. خواردنە چەورییەكانی وەك (گوێز، ئەڤۆكادۆ، ماسی، ترشی ئۆمیگا3 ) پڕن لە مادەی خۆراكی و بەدرێژایی ڕۆژ چاودێری برسێتی تۆ دەكەن و سوودیان بۆت هەیە.

شەشەم- كەمكردنەوەی كرداری هەناسەدان بەشێوەی خێرا: ئەمە شێوەیەكی سادەیە كە لە هەر كاتێكدا بێت دەتوانیت سوودی لێ وەرگریت. كاتێك كە هەست بە پەستان و دڵەڕاوكێ‌ دەكەیت، هەوڵ بدە بە ئارامی هەناسە هەڵبكێشیت و لەسەرخۆبوونی خۆت بەدەست بهێنە تا لە دڵەڕاوكێ‌ دوور بكەویتەوە.

وەرگێڕان: ئاكام جەمال محەمەد
سەرچاوە: mahsho


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د