شوێنه‌وارناسانى یۆنان تێكستێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، بڕوایان وایه كۆنترین ده‌قى داستانى ئۆدیسایه و مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى به‌ر له زایین نووسراوه.
پێگه‌ى
یۆرۆنیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى یۆنان دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێى له باره‌ى شوێنه‌واره‌وه راگه‌یاندووه، كه تیمێكى شوێنه‌وارناسى یۆنان و ئه‌ڵمان ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ى ده‌قێكى نووسراوه كه له‌سه‌ر تابلۆیه‌كى قوڕى له ئۆلمپیاى كۆن له نیمچه دوورگه‌ى بیلۆبۆنیز دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌قه‌كه 13 دێرى قه‌سیده‌یه‌كى ئۆدیسا له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م داستانه له 12 هه‌زار و 109 دێره شیعر پێكهاتووه له لایه‌ن شاعیرى گریكى كۆن هۆمیرۆس نووسیوه، باس له چیرۆكى ئۆدیسیۆسى پاشا ده‌كات دواى كه‌وتنى ته‌ڕواده.
ده‌قه‌كه‌ى ئۆدیسا هه‌شت سه‌د به‌ر له زایین نووسراوه، ئه‌و زانایانه‌ى كه ئه‌م ده‌قه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه پێیان وایه كۆنترین ده‌قى نووسراوى ئۆدیسا بێت كه مه‌زنده‌ى ده‌كه‌ن سێ سه‌ده به‌ر له زایین نووسراوبێت، به‌ڵام هێشتا له‌وه دڵنیا نین، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ده‌كه‌ن.
داستانى ئۆدیسا، دواى داستانى گلگامێش به دووه‌م داستان داده‌نرێت كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه.