بەریتانیا شوێنەوارەكانی سلێمانی دەپارێزێ

:: PM:07:01:11/07/2018 ‌
بەمەبەستی گرینگیدان بە شوێنە كولتوورییەكانی سلێمانی, بەریتانیا بڕیاریدا بڕی 500 هەزار پاوەند بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی تەمووز/ یۆلیۆ، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، دەمانەوێت لەگەڵ هەموو وڵاتان پێوەندی ببەستین لە بارەی گرنگیدان بە شوێنە كولتوورییەكان بەو پێیەی سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە.

پارێزگاری سلێمانی هێمای بۆ ئەوە كرد، وەفدێكی بەریتانیا ئەمڕۆ بە فەرمی بڕیاریانداوە پارە بۆ شوێنەوارەكانی سلێمانی تەرخان بكەن.

زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، بەریتانیا بڕی 500 هەزار پاوەند دەداتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسەوار و شوێنەواری سلێمانی بۆ مەبەستی پاراستنی شوێنەوارەكانی سلێمانی.

سلێمانی چەندان شوێنەواری گرنگی مێژوویی هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست، لە ماوەی ڕابردوو نەتوانراوە پارێزگاری لێ‌ بكرێت، هەروەك نەتوانراوە سوود لەو شوێنانە ببینرێ‌ت بۆ ئەوەی وەك پڕۆژەی گەشتوگوزار بەكار بهێنرێ‌.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم