دوای ئەوەی کۆمپانیای هواوی بۆ ماویەکی زۆر بەرهەمی نەخستبووە بازاڕەکانەوە لە ناوەڕاستەکانی مانگی تەمووز/یۆلیۆی ئەم ساڵدا یەکێک لە بەشترین و بەهێزترین مۆبایلەکانی خستە بازاڕ.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
gadgets" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای هواوی دەکات و دەڵێت، هواوی لە نوێترین بەرهەمیدا مۆبایلی "Nova 3" ی خستە بازاڕەکانەوە بەتایبەتمەندی بەهێز و شاشەی 6.30 ئینجی کە روونییەکەیشی دەگاتە 1080 بە 2340 پیکسڵ، ئەوەیش گووتراوە کە ئەم مۆبایلە کامێرایەکی زۆر جوانی بۆ دانراوە کە کامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵە و کامێرای دواوەی 24 مێگاپێکسڵە.
هواوی زیاتر لەسەر مۆبایلەکەی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، هواوی نۆڤا سێ بە پرۆسێسەرێکی بەهێز دروستکراوە کە هێزەکەی 1.8 گێگاهێرتزە و ڕامیشی شەش گێگابایتە لەگەڵ میمۆری ناوەکی 64 بۆ 256 گێگابایت، هەروەها پاتری ئەم مۆبایلە 3750 میلی ئەمپێرە و بەسیستەمی ئەندرۆید 8.1 کاردەکات ئەمەیش وایکردووە نرخی مۆبایلەکە بگاتە 399 دۆلاری ئەمەریکی.
کۆمپانیای هواوی چینی یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی دنیا کە لە ساڵی 1987 لەسەر دەستی "ڕێن ژێگ فێی" دامەزراوە و ئێستە یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکانی دنیا بۆ دروستکردنی مۆبایل و ئامێری تەکنەلۆجیای بەهێز، ئەم کۆمپانیایە نزیکەی 170 هەزار فەرمانبەری هەیە لە دنیادا کە نزیکەی 76 هەزاریان ئەندازیاری شارەزان لەبواری تەکنەلۆجیادا.