دواى ده‌ڕبڕینى ناڕهزایییهكان، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه به فه‌رمى نووسراوێك ئاراسته‌ى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات، له چوار بوارى گرینگ 26 داواكاریى بۆ به‌غدا خستووه‌ته ڕوو.
چه‌ند رۆژێكه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى شارى به‌سڕه له باشوورى عێراق، خۆپێشاندان له دژى حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواجاریش حكوومه‌تى عێراق شاندێكى له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پێكهێنانه‌وه و ڕه‌وانه‌ى به‌سڕه‌ى كردوون.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه، لیستى داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى ناڕازی شاره‌كه‌ى رێكخستووه و ئاراسته‌ى حكوومه‌تى به‌غدا كردووه.
له ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌سڕه 26 داواكارى هاتووه، كه به‌سه‌ر چوار بوارى گرنگ دابه‌ش كراون، ئه‌وانیش بوارى دارایى، كاره‌با و ئاو و هه‌لى كاره، له به‌شه دارایییه‌كه، به‌سڕه داواى كردووه، به‌شه داهاتى خۆى له نه‌وت و ده‌رامه‌ته گومرگییه‌كان و ده‌رامه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانی پێ بدرێت.
له داواكارییه‌كانى كاره‌باش هاتووه، حكوومه‌تى عێراق هه‌وڵ بدات كێشه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو هێڵى كاره‌با كه‌رخه و خورمهشههر چاك بكرێته‌وه، كاره‌با بۆ به‌سڕه دابین بكرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه داواى دابینكردنى ئاو و ره‌خساندنى هه‌لى كار له حكوومه‌تى عێراق كراوه.
چه‌ند رۆژێكه خۆپێشاندان له شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێكى زۆرى ناڕه‌زایییه‌كانى ئێسته پێوه‌سته به‌كاره‌باوه، به‌ڵام پێشتریش به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى له شاره‌كه، هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندنى هه‌رێم له‌لایه‌ن دانیشتووانى به‌سڕه ئه‌نجام دراوه.
به‌سڕه دوای به‌غدا و مووسڵ به سێیه‌م گه‌وره شاری عێراق داده‌نرێ و ده‌كه‌وێته كۆتا خاڵی باشووری عێراق له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی، تاكه ده‌روازه‌ی ئاوی عێراقه و ژماره‌ی دانیشتووانی 1.5 ملیۆن كه‌س ده‌بێ، له 1382 زاینی دروست كراوه، به ناوی فه‌یحا و ڤێنسی عێراقیش ناوبانگی ده‌ركردووه، زۆرترین كێلگه‌ی نه‌وتی عێراق له‌و پارێزگایه‌ن و حه‌وت بهندهریشی له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه و به سه‌ره‌كیترین ده‌روازه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق داده‌نرێت.